بۆ ئێمه‌ی كورد كه له گه‌ڵ ناوه‌رِوك و پێچ و خه‌می رژێمی كۆماری ئیسلامی دا ئاشناین ،ده‌بێت له‌وه‌ش به باشی تێگه‌یشت بین كه كۆماری مه‌لاكانی ئێران به هه‌مووی هێز وتوانایی خۆیه‌وه و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌مووی میدیاكان كه به گشتی و ده‌ربه‌ست له خزمه‌تی دان و پرِوپاگنده‌ی خۆیانی به تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكی ناوخۆی ئێران بۆ سه‌لماندنی مافی پیتاندنی ئۆرانیۆكی پێ ده‌كه‌ن و به فیرِۆدانی به میلیۆنه‌ها دۆلار له سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵاتی ئێران، به مه‌به‌ستی پیشاندانی ئه‌م پرۆژه‌ی مه‌ترسی داره به برِیار و پرۆژه‌یه‌كی گشتی و مه‌ردمی له ئێران دا ئه‌گه‌ر به درێژا بكێشریت ئه‌وا كاره‌ساتێكی دیكه‌ی مێژووی به‌سه‌رماندا نازل ده‌بێت.
ئه‌وه شتێكی روونه كه ئه‌ورووپاییه‌كان به تایبه‌تی فه‌رنسا، به هۆی ده‌ست كه‌وتن و به ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی زۆری سیاسی ـــــ ئابووری ئه‌م پرۆسه‌یه كه واته وتووێژ و ده‌ربازكردنی كات درێژه پێ ئه‌ده‌ن. رژێمی كۆماری ئیسلامی كه مه‌ترسی له ناوچوون به باشی هه‌ست ده‌كات و ته‌نها له‌مپه‌رێك كه بتوانێت بۆ ئیستفاده كردن بۆ درێژه به ژیانی تاریكی و رِه‌شی خۆی كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت فه‌قه‌ت و فه‌قه‌ت به ده‌ست هێنانی بۆمبی ئه‌تۆمییه كه ئێستاش كۆن به كۆن و له‌م له ئه‌و دپارِێته‌وه كه ئه‌م چه‌كی ژیانه‌وه‌ی بۆ ساز كه‌ن ئه‌گه‌ر چی به به‌هاگه‌لێكی زۆریش له‌م رێ دا بێ ته‌وه‌جۆیی بكرێ. به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش خۆیان به زڵهێزیك ناوه‌زه‌د ده‌كه‌ن و له پرۆسه‌كانی وتوێژیش دا ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن كه ئه‌ورووپایه‌كان ده‌بێت له ئێمه مه‌منون بن كه تا ئێستا له گه‌ڵیان رێككه‌وتووین و له گه‌ڵیان دانیشتووین.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه له بیر نه‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر له جیهان شتێك له جێگای ئه‌سڵی و ره‌سه‌نی خۆی جێنه‌گرێت له گه‌ڵ دۆخێكی وا پێكه‌نین ئاوی دا تێك ئاڵێن كه رژێم ێكی پاڵپشتی هیتمی تیرۆری جیهانی و خاوه‌ن تاوان، بووه‌ته جه‌رده و ئیدیعا دار كه له به‌رامبه‌ری وڵاتانی جیهان دا راوه‌ستاوه و ئه‌وه‌نده ئیدیعایی زڵ زڵی هه‌یه كه نه پرِه‌پێستییه‌تی و نه كه‌مترین ئه‌گه‌ریشی بۆ حسێب ده‌كرێت.
له راستی دا ده‌بێت بیرێ له سه‌ر ئه‌مه بكه‌ینه‌وه كه ئایا وڵاتانی ئه‌ورووپایی و چین و روسیا كه‌مترین مه‌ترسی و هاوده‌نگیان له‌گه‌ڵ ئێمه داهه‌یه كه رژێمی كۆماری ئیسلامی به‌م شێوه‌ی كه تا ئیستاش په‌یرِه‌وی ده‌كات نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بچه‌وسێنێته‌و خه‌ڵكی ئێران له گێژه‌نی نه‌داری و هه‌ژاری و كاره‌ساتی ماڵوێرانكه‌ری ماده هۆش به‌ره‌كان و له‌ش فرۆشی و بێكاری و هتد سه‌رقاڵكات. له‌م دۆخه دا كه خاكی ئێران بووته وڵاتێكی بێ یاسا و هه‌ر تازه پێگه‌یشتوویه‌كی په‌یوه‌ندیدار له گه‌ڵ رژێم رێگای سه‌د ساڵه، به یه‌ك شه‌و ده‌پێوێ و به ئیستفاده له رشوه و پارتی و دزی و قاچاخ به میلیارده‌ها له پاره و پوڵی خه‌ڵك ده‌خاته باخه‌ڵی خۆی و گۆم بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار قوڵتر ئه‌كات ئایا خه‌ڵك ده‌بێ چ بكه‌ن؟
رژێمی كۆماری ئیسلام هه‌ست و نه‌ستی خۆی خستووه‌ته لایه‌كی دیكه‌ی ته‌رازوو كه له‌وه‌دا به تێپه‌رِاندنی كات ده‌یه‌وێت سه‌نگین تری كات و ئه‌وه‌ش به‌باش ده‌زانێت كه به‌م شێوه ده‌توانێت كه به ئامانجی خۆی بگات، هه‌ربه‌وشێوه‌ی كه كووریای باكور گه‌یشت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێ نازانێت كه كووریای باكوو تازه له بازنه گوشار و زه‌ختی نێونه‌ته‌وه‌یی و وڵاتانی رۆژئاوا رزگاری ئه‌بێت چوون له راستی دا ئه‌و له كۆنترۆل ناكرێت مه‌عجونی ژیانی بێ كۆتایی ده‌ست كه‌وته و تازه له پێشگیری كردن و … نه‌ماوه و فه‌قه‌ت ده‌توانن كه هێوری بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌سكه‌وته‌كه‌یه‌تی كه له كووریای باشوور و ئه‌مریكا و رۆژئاوا هه‌رِه‌شه به بۆمبی ئه‌تۆم ده‌كات به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ر فشارێكی سه‌خت دا. دیسانه‌وه كووریای باكو وڵاتێكی بچوكه به سێ میلیۆن ئاستی جه‌معییه‌تی و خاكێ زۆر بچوك له پێودانگه‌ی له گه‌ڵ وڵاتی ئێران دا و ته‌نانه‌ت واش ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نانه‌ت بۆمبێكی ئه‌تۆمی ئه‌وتۆی له ده‌ست دانیه. به‌ڵام ئێران هه‌نووز له سه‌رتایی رێگا دایه و ده‌بێت به‌رگیری لێ بكرێت ئیستا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه پێویستی بێت. كۆماری ئیسلامی به بۆمبێكی فه‌جری سێ كه مه‌سافه‌ی ئێران تا ئیسرائیل ده‌پێوێ هه‌رِه‌شه بۆ له ناو بردنی ئیسرائیل ده‌كات ئیستا بگات به بۆمبی ئه‌تۆمی، كه بۆ ته‌واوی جیهان نه‌كو هه‌رِه‌شه به‌ڵكو حسێبێكیشیان بۆ ناكات.
ئه‌مه له لایه‌كه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆماری ئیسلامی ئه‌مه‌ش به باش ده‌زانێ كه تاكاتێك رۆژهه‌ڵاتی ناوین مه‌یدانی موبارزه ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ڵاتانێكی وه‌ك ئه‌مریكا و روسیا و چین و ئه‌ورووپاییه‌كان بێت تا یه‌ك لای بوونی ئه‌م كێشه ئه‌و له ئاسایش دا ئه‌بێت، كۆماری ئیسلامیش تا رۆژانی كۆتایی هیچ په‌چه‌كردارێكی نیه تا ئه‌و كات كه مه‌ترسی له به‌رامبه‌ر خۆی دا ده‌بینێت و ئه‌و كات به باس له پێشنیارێكی تازه ده‌خاته گه‌ڵاڵه‌وه و به خه‌یه‌ڵ به‌رنامه و پرۆژه‌كانی زڵهێزه‌كانی تێك داوه به‌ڵام ئاوه‌ژۆی ئه‌م بیره و شێكردنه‌وه، وڵاتانی ئه‌ورووپایی و ئه‌مریكا تا ئه‌وه كاته له سه‌ر كرسی دیپلۆماسی داده‌نیشن كه مه‌ترسی گه‌یشتن به بۆمبی ناوه‌كی له ئاستێك نه‌زم دایه كه نزیك بووه و به‌رخورده‌كان ده‌گۆرِدێت. ئه‌وان به پێچه‌وانه هێرشه سه‌ر ئێراق و رژێمی به‌عس تا ئه‌م كاته وڵاتانی دنیا به گشتی لێگه‌رێ ، زۆرێك له خه‌ڵكی جیهانیان به‌و راستییه گه‌یاندووه كه ئێران بنكه‌ی ناوه‌كی تیرۆریزمه و و پاڵپشتی ئه‌م خه‌ڵكه‌له جێگای خۆی به‌ڵام دژی هه‌ر عه‌كسۆلعه‌مه‌لێكیش له به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی دا هه‌ڵوێستێكی نه‌یارانه ناگرن و به‌گشتی ئه‌تۆمۆسفێر بۆ لێدان و رووخان گونجا بووه. چوون له لایه‌كه‌وه كۆماری ئیسلامی له ئاستی جیهانی دا تاوانبار به پاڵپشتی تیرۆریزم كراوه ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی یارمه‌تی راسته‌وخۆی نه‌فه‌رات و مادیات بۆ حیزبوڵڵای لوبنان و له لایه‌كی دیكه‌وه كاره شاراوه كانی رژێم سه‌باره‌ت به پیتاندنی ئۆران‌یۆم وزنه‌یه‌كیتره بۆ ئاوه‌ڵاكردنی ده‌ستی ئه‌مریكا و ئه‌رورووپا بۆ جه‌خت خستنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و له ئاكام دا دارِمانی ئه‌م له‌مپه‌ری جیهانیه.
چاره چیه‌و ده‌بێ چ بكه‌ین؟
له قۆناغی یه‌كه‌م دا ته‌واوی تێكۆشانی راسته‌قینه خۆمان له گه‌ڵ ئه‌و حیزب و رێكخراوانه ی كه رێبازێكی دروستیان هه‌ڵبژاردووه.
له قۆناغی دووه‌م دا ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌روه‌ی ئێران و رژێمی كۆماری ئیسلامی دا ده‌ژین بۆ مه‌به‌ستی ده‌رخستنی راستیه‌كان و به‌گرِ خستنه‌وه‌ی دوسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی و تایبه‌تی سه‌ركرده‌كانیان.
له قۆناخی سێهه‌م دا پاڵپشتی و یاره‌مه‌تی ئه‌و كه‌س و كه‌سایه‌تیانه‌یه كه به رِه‌واڵه‌ت و له ده‌روون دا دژ و ته‌نانه‌ت دژمنی رژێمی كۆماری ئیسلامین و له ناوخۆن كه به‌داخه‌وه به‌ده‌گمه‌نن.
له قۆناخی چواره‌م دا ده‌بێت رێكخستنی خه‌ڵك بۆ خۆیان و ئۆپۆزیسیۆن له ناوخۆوه توانا و به هێز بێت چوون بیگومان زۆرێك له خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له به‌شێكن له ده‌سه‌ڵاتی رژێمی مه‌لاكان له‌م دۆخه نارِه‌زان و ده‌بێت رێكخستنێك گشتی بۆ كاتی پێویست ئه‌نجام بدرێت.
له قۆناغی پێنجه‌م دا باس دێته سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی له ئاستی گشتی ئێران دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وه‌ێ و نه‌مانه‌وه‌ێ ئه‌مه به باشی و وه‌ڵامده‌رانه ئه‌نجا ناگرێت , كه وابوو ده‌بێت هه‌ر به‌شێك به‌رێوه‌به‌ری خۆی به باشی له ئه‌ستۆ بگرێت و له ئاكامیش دا له سانترالێك دا یه‌ك بگرنه‌وه, بۆ وێنه رۆژهه‌ڵاتی كورستان به سازدانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی دیمۆكراتیك له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی كردی و به‌هه‌مان شێوه نه‌ته‌وه‌یكانی دیكه‌ی ئێران ده‌توانن به‌رِێوه‌به‌ری و رێكخستنی ناوچه‌یی و سنوری خۆیان به باشترین شێوه بكه‌ن.