ڕۆژی دووشەمە ڕێککەوتی ١٢/١٥/٢٠٢٠
سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی
کرد.
هەیئەتی سەرکردایەتی
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستیی بەڕێز عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری
گشتی، سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە لایەن سەرکردایەتی یەکێتیی
دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستیی بەڕێز عوسمان جەعفەری، سکرتێری گشتی بە گەرمی
پێشوازی کران.
ئامانجی دیداری
سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکێتیی دیموکراتی کوردستان تازە
کردنەوەی دیدار و پەیوەندییەکان و شرۆڤەی بارودۆخی ناوچەکە و ئێران بە گشتی و
هەروەها دۆخی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و تایبەت ڕەوشی کوردستان بوو.
لەو دیدارەدا هەردوو
لایەن بیر و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی و داهاتوی ڕووداوەکان دەربڕی
و بیروڕای خۆیان ئاڵووگۆڕ کرد .
تەوەرێکی تری ئەم
دیدارە، سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان هەردوو لایەن بوو، کە بە بیر هێنانەوەی مێژووی
پەیوەندییەکانی ڕابردووی نێوان هەردوولا و هاوکارییەکانی نێوانیان، خوازیاری
بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان بوون.