ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی فێبریە لە سەر بانگهێشتی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، هەیئەتێکی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەردانی ئەو حیزبەی کرد
هەیئەتێکی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی بەڕێز عوسمان جەعفەری سکرتێری یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەردانی هاوپەیمانی نیشتمانی لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن هەیئەتێکی سەرکردایەتی بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی بەڕێز ئارام قادر پێشوازییان لێکرا.
تەوەری باسەکەنی دیدارە سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بوو کە هەردوو لایەن ڕاوبۆچوونی خۆیانیان لەو بارەیەوە گۆڕییەوە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دوو لایەنە، پێداگر بوون لە سەر پەرە پێدانی پەیوەندییەکانیانی نێوانیان.