(نیگایه‌كی واقعیه له سه‌ر بیر و بۆچوونی فانتزیای شاعیرانی كورد(
زۆربه‌ی شاعیرانی كورد ئه‌و هه‌سته ناسك و جوانه‌ی خۆیان كه ئه‌بێ له ڕێگای جوانی و سروشت و ته‌بیعه‌ت دا به‌رج بكرێ، كردوویانه به كه‌رسته‌ی جبه‌خانه‌ی دڕی به‌ره‌نگار بوون له ئاستی زۆڵم دا. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش من پێم وایه هونه‌ری سه‌ره‌كی هۆنه‌رانی كورد ئه‌مه‌یه كه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سروشتیان به زێڕینترین جوانیه‌كانی ته‌بیعه‌ت ڕازاندوه ، ئه‌و ڕۆڵی گرژ و دڕی زوڵمه‌شیان به جوانترین شێوه تێكه‌ڵاوی شیعری خۆیان كردووه و ئه‌و دژانه‌یان ته‌با كردووه .
به تایبه‌ت شاعیرانی كورد ڕۆڵی ژنیان له سه‌ر شانۆی ته‌بیعه‌ت دا واپیشان داوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێ ڕۆڵی پیاو كه‌مڕه‌نگ ده‌بێ و بێ ژن پیاو نیوه‌یه‌كی ناته‌واوه، یان په‌شێو گوته‌نی ژن نه‌ك نیوه هه‌موو دنیایه. ڕوونترین وێنه بۆ نه‌قشی ژن له خه‌بات و تێكۆشان دا شیعره‌كانی مامۆستا هێمن ه. ئه‌م شاعیره شۆڕشگێڕه كه به شاعیری گه‌ل ناسراوه و به ڕاستیش هه‌ر وایه، له زۆر جێگه دا ژنی به سه‌رچاوه‌ی شۆڕش داناوه و ئه‌ساره‌تی ئه‌وی لێَڵاوی چاوی خۆی زانیوه:
هه‌تا چوار شێو له سه‌ر ڕووی تۆ ده‌بینم نازه‌نینی كورد
به سه‌ر بیبیله‌كه‌ی چاوی منا ده‌كشێ ته‌مێكی تر
به‌ڵام هه‌رگیز ژنی خۆشتر له ئازادی گه‌له‌كه‌ی نه‌ویستووه. له “”ئامێزی ژن”” دا ده‌ڵێ:
به‌ڵێ سه‌خته یه‌كجار سه‌خته
دووری له ژن نامرادی
به‌ڵام له ژن خۆشه‌ویست تر
لای من ئه‌تۆی ئه‌ی ئازادی
عه‌بدوڵڵا په‌شێو یش هه‌ر ئه‌و نرخه‌ی بۆ ژن داناوه و ئه‌ویش كوردستانی لانه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وینی زانیوه و ئازادی و نیشتمانی لا خۆشه‌ویست تر بوون له ژن:
….
سوێندیش ئه‌خۆم گه‌ر ماندوو بی
یا كۆڵ بده‌ی له ڕێی هه‌وراز سه‌ركه‌وتنا
جێت ئه‌هێڵم، ده‌ست هه‌ڵئه‌گرم له گه‌ردنت
من چۆن كاروان به جێ دێڵم له ڕێی ژنا
شێركۆ بێكه‌س یش له “”ڕه‌نگدان”” ی خۆیدا ژنی به سترانێك داناوه و به ڕه‌نگێكی خۆشه‌ویستی و هه‌ر وه‌ها به ڕه‌نگێكی دیلی ڕه‌نگی سمێڵدار! و به ڕه‌نگیك كه له‌و وڵاتی هه‌موو شت یه‌كڕه‌نگی ئه‌و دا، هه‌ر به ته‌نها ئامێره‌كانی كوشتنی ئه‌و ڕه‌نگاورَنگه.
شاعیرانی كورد ئه‌م مه‌سئه‌له ده‌زانن كه ژن گوڵێكه و له سه‌ر ئه‌م خاكه ڕواوه و به‌هره و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌م خاكه‌یه ، هر بۆ ئه‌وه‌ش نیشتمانیان خۆشتر له ژن ویستووه. ژوانی لاوه‌تیشمان له‌م دۆخی ئێستای ئێمه دا كه په‌تی دیلی له پێماندایه و جه‌لده‌مان خه‌ڵاته، به‌و هه‌موو خۆشی خۆیه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌نگه‌رمان چۆڵ بێ و وڵاتمان داگیر گه‌ر ته‌نیبێتی، نه تریفه‌ی مانگ ساخورێكی بۆ چێ ده‌كا و نه شنه‌یه‌كیش دێ مزگێنی به‌هارێكی كه‌سكی پێ‌بدا.