گۆڤارى نێوه‌ند : كێشه‌ى كورد ئه‌و كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌یه كه بۆته قه‌یرانێكى سیاسى گه‌وره بۆ توركیا ، تاوه‌كو ئێستا باڵى سه‌ربازیى توركیا و شۆڤێنییه‌كان كه خاوه‌ن كاریگه‌ریى گه‌وره‌ن له‌سه‌ر سیاسه‌تى ئه‌و وڵاته كێشه‌ى كورد به تیرۆر ده‌ناسێت ، له‌به‌رامبه‌ر دا پارتى داد وگه‌شه‌پێدان كه‌پارتێكى ئیسلامییه ئێستا سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان وحكومه‌ت ده‌كه‌ن باس له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد ده‌كه‌ن به‌ڕێگاچاره‌ى دبلۆماسى و ئاشتییانه. پرسیارێك كه لێره‌دا دێته پێش ئه‌وه‌یه ئایا پارتى داد‌و گه‌شه پێدان تواناى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردى هه‌یه له كاتێكدا باڵى سه‌ر بازیى و پارته توندڕه‌وه‌كانى تری توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ر جۆره چاره‌سه‌رێكى كێشه‌ى كورد ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه؟
موحسێن باوه‌جانی: به‌ڵێ بێشك كێشه‌ی كورد له توركیا كێشه و قه‌یرانێكی زۆر مه‌زنه له‌به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌و وڵاته‌دا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن ، له هه‌نووكه‌ش دا ئێمه شایه‌تی ئه‌و قه‌یرانه‌ین له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری پارتی داد وگه‌شه‌پێدان دا، وه‌ك وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌شتان ده‌بێ له‌سه‌ره‌تا دا باس له‌وه بكه‌ین كه ئامانج و هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو به‌ره –پارتی داد و گه‌شه‌پێدان جه‌مسه‌رێك، باڵی سه‌ربازی و حیزبه فاشیسته‌كانی توركیه وه‌ك MHP رۆڵی جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ر ده‌بینێ – چییه و به چ شێوه‌یه‌كه، ئه‌و كات ده‌توانین تاوتوێی جۆری چاره‌سه‌ری و توانایی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ئامانج و به‌رنامه‌كانی ئه‌و دوو به‌ره‌یه دا بكه‌ین.
پارتی داد و گه‌شه پێدان بۆ جاری دووهه‌میش زۆرینه‌ی ده‌نگی كوردی له‌باكووری كوردستان به‌ده‌ست هێنا و له‌م نێوه‌ش دا خاوه‌ن 75 كورسین له‌سه‌رلیستی حیزبی داد و گه‌شه پێدان, پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره كه ئێستا وه‌ك ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵات رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌ته‌وه زۆر جیاوازه، جیاوازی سه‌ره‌كی له‌وه‌دایه كه یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان هه‌موار كردن و هه‌ڵچنینی ئه‌و پێش مه‌رجانه‌یه كه رێ بۆ به‌ئه‌ندامبوونی توركیا بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌ورووپا خۆشده‌كات ئه‌مه‌ش ناكرێ مه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد كه وه‌ك كێشه‌یه‌كی مافی مرۆڤیش له‌سه‌ری ئه‌دوێن چاره‌سه‌ر بووبێ.
له جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ر دا نه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ڵكو بوون به‌ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپاش بۆیان مه‌ترسییه چۆنكو ده‌بێ ئه‌رته‌ش و هێزی به‌رگری تا شوێنی مومكین بچوك بكرێته‌وه و له‌ده‌سه‌ڵات بكشێته‌وه. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له به‌رنامه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌دا هه‌بێ و بگاته قوناغی پراكتیزه‌بوون ئۆتۆماتێك رۆڵ ، بوون و داخوازییه‌كانی pkkش بێ واتا ده‌بێ.
به ره‌چاو كردنی به‌رنامه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و هاوكات هه‌وڵی ئه‌و پارته به‌مه‌به‌ستی دووره‌په‌رێزی له لاوازبوونی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پارته, كه گرێدراوی ناوچه كوردنشینه‌كانه، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد دێر و زوو ده‌توانێ له‌ئارا دا بێ، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رییه‌كه كه هێچ كات رۆڵی pkkی تێدا نابینین له‌به‌ر كو یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار گرتوویه‌ته به‌ر ئه‌وه‌یه كێشه‌ی كورد به‌ده‌ر له‌هه‌ر جۆره كاریگه‌رییه‌كی pkkچاره‌سه‌ر بكرێ، كه چاره‌سه‌ریش كرا وه‌ك جارێكی‌تریش ئاماژه‌م پێدا بوونی pkkش وه‌ك خواست و مبارزه له‌گه‌ڵ توركیا بێ واتا ده‌بێ.
گۆڤارى نێوه‌ند : له سه‌رهه‌ڵدانى گرژییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى نێوان توركیا‌و كوردستان،سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانه‌كانیاندا گه‌شبین بوون به‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیا به سه‌رۆكایه‌تى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ژیرانه مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئێستا ڕووده‌دات پێچه‌وانه‌ى ئه‌و گه‌شبینییه بوو، پرسیاره‌كه‌ى من ئه‌وه‌یه گه‌شبینى به‌رپرسانى هه‌رێم به پارتى داد و گه‌شه پێدان له‌كوێوه سه‌ر چاوه‌ى گرتووه؟
موحسێن باوه‌جانی: ئێمه ده‌بێ توزێك واقیعبین بین، به‌شێك له په‌رچه‌كرداره‌كانی توركیا ئاكام و ئه‌نجامی ئه‌و ئاڵۆزی و كێشه سیاسیییانه‌یه كه له ناوخۆی توركیه‌دا خۆی زاڵ كردوه، وه‌ك به‌ڕێزتان له پرسیاره‌كه دا ئاماژه‌تان پێدا و ئه‌م رووداوانه‌ی دواییه‌تان وه‌ك پێچه‌وانه‌ی چاوه‌نواڕی سه‌ركرده‌كانی كورد له‌قه‌ڵه‌م دا ده‌توانێ شایه‌ت و نموونه‌یه‌ك بێ بۆ ئه‌و ئه‌دیلله‌یه.
كه‌مێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ دواتره‌وه، هاتنه‌سه‌ر كاری حیزبی دادوگه‌شه‌پێدان خۆی مه‌ترسی و زه‌برێكی زۆری له باڵی سه‌ربازی توركیا وه‌شاند، له لایه‌كه‌وه حیزبێكی ئیسلامی مه‌یانه‌ڕه‌وه و هۆی خولقانی مه‌ترسییه بۆ سكۆلاریزم و ده‌سه‌ڵاتی لاییكی توركیا ، له لایه‌كی تره‌وه پارتی داد وگه‌شه‌پێدان به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ به‌ئه‌ندام بوون له یه‌كێتی ئه‌ورووپا, كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌سه‌ڵاتی ژنڕاڵه فاشیسته‌كان به ته‌واوی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌م بۆنه‌شه‌وه له پلان و به‌رنامه‌یه‌كی پێچ و قه‌مچدار دا ده‌ستاوێزی pkk و ده‌ركردنی بڕیاری هێرش بۆ سه‌ر باره‌گاكانی له قه‌ندیل له پارلمانه‌وه په‌سه‌ند كرا ئه‌ویش له ژێر گوشاری باڵی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌دا, به‌و هۆیه كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كه له‌لایه‌ن پارلمانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرابا ئه‌گه‌ری كوده‌تا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارلمان له‌ئارا دا ئه‌بوو.
له ڕوویه‌كی تره‌وه وێده‌چێ كه ئه‌رته‌شی توركیا هێرش بۆ سه‌ر باره‌گاكانی pkkی له‌گه‌ڵ هێرش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان- كه پلانی له مێژینه‌یه‌تی – به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش له‌هه‌ر جار بوردومانكردنێكی دا باشتر به‌رچاو ده‌كه‌وێ، به وته‌یه‌كی دیكه گوشار بۆ سه‌ر پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و پاشان په‌سه‌ندكردنی بڕیاری شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر pkkبه دوو مه‌به‌ست بوو: یه‌كه‌م لاوازكردنی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و دووهه‌م بیانوویه‌ك بۆ به‌زاندنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاڵۆز كردنی ئه‌م هه‌رێمه ئارامه. وه‌ڵامی پرسیاره‌كه لێره‌دایه كه سه‌ركرده‌كانی كورد له‌گه‌ڵ پارتی داد وگه‌شه‌پێداندا كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی له‌توركیا به‌ده‌سته‌وه‌یه په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و مامڵه‌یان هه‌بوه، كه‌واته گوشار و سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌رته‌ش و فاشه‌كانی توركیا وه‌ك ئه‌هرۆمێكی گوشاره بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووكه‌یی ئه‌و وڵاته و ده‌سه‌ڵاتێكه له ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌دا یان, بێشك ئه‌رته‌شی تورك به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووێ وه‌ك چۆن پێشترین ده‌ریخستوه به‌رده‌وام باشووری كوردستانی كردۆته ئامانج، گه‌شبینی سه‌ركرده‌كانی كورد له باشووری كوردستانیش به‌ده‌ر بووه له ئه‌م ئه‌هرۆمی گوشاره و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و ناوبژیوانییه‌كانی زلهێزان و رێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و زۆر شتی تر هه‌بووه.
موحسێن باوه‌جانی: ده‌توانم بڵێم شتێكی راست و دروسته، ئایین به‌رده‌وام له‌مپه‌ر و ئامرازێكی سه‌ركوت بووه به‌مه‌به‌ستی پووچه‌ڵ كردنه‌ی خواست و ویستی گه‌لی كورد، جا له ژێر هه‌ر ئایین و مه‌زهه‌بێك بووبێ كێشه‌كه فه‌رقی نه‌كردوه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك به بارودۆخی هه‌نووكه‌یی و وردبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه دوو شت له یه‌ك جوێ بكه‌ینه‌وه، یه‌كه‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، دووهه‌میش ده‌وڵه‌تی كوردی.
واته چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌توانێ چه‌ند جۆر و له‌چه‌ند رێگه‌وه بێ كه ده‌وڵه‌تی كوردی یه‌كێك له‌و رێكارانه‌یه، به‌ڵام دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی –باكوری كوردستان- به مانای چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌كه‌ش نییه, واته ده‌توانرێ كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بووبێ, به‌ڵام ده‌وڵه‌تی كوردییش دروست نه‌بووبێ, پاشان بارودۆخی باكووری كوردستان ئه‌وه نییه كه چاوه‌ڕوانی دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌وه‌ێ وه‌ڕا بكه‌ین.
به بڕوای من پارتی داد و گه‌شه‌پێدان باشترین پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بووه به نیسبه‌ت كورده‌وه كه له توركیه هاتۆه‌ته سه‌رده‌سه‌ڵات ، پاڵپشتی كورد له باكووری كوردستان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره. پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیش پارتێكی ئیسلامی میانه‌ڕه‌وه كه به‌رنامه و پرۆژه‌ی پێشكه‌وتن خوازانه‌ی پێ یه و جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌و پارته دا ده‌بینرێ و من خۆم بڕوام وایه كه حیزبه فاشه‌كان و باڵی سه‌ربازی له پاشماوه و میراتی ئیمپراتوری عوسمانییه‌وه نیزیكترین تا پارتی داد و گه‌شه پێدان.
بێشك منیش وه‌ك تاكێكی ئه‌م گه‌له هیوادارم كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێ، ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه كه گه‌له‌گه‌مان له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان ده‌یانه‌وێ، هیواداریشین كه مێژوو هیچ كات بۆ ئێمه‌ی كورد دووپات نه‌بێته‌وه.
ئیتر سپاس بۆ به‌ڕێزتان
ته‌وه‌ره‌ى گۆڤارى نێوه‌ند: مێژوویه‌كى دوور له ئیمپراتۆرییه‌تى عوسمانییه‌وه بۆ پارتى داد و گه‌شه‌پێدان/ كێشه‌ى كورد به‌ره‌و كوێ