دیمانه‌ی رێنیسانس له گه‌ڵ به‌ڕێز “”عوسمان جه‌عفه‌ری”” سكرتێری “”یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان””
(سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌ی كوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان)رێنیسانس: له‌م ماوه‌یه‌دا باس له به‌ره‌ی كوردستانی بۆته رۆژه‌ڤی لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ئه‌م پرۆسه‌یه تا هه‌نووكه گه‌یشتۆته چ ئاستێك و ئایا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان و د-سامان شاڵی وه‌كو سكرتێری ئه‌و رێكخراوه داویانه، له‌م زه‌مینه‌یه‌دا سوودمه‌ند بووه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: له راستیدا هاتنی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رووخانی رژێمی دیكتاتۆری له عێراق و ئه‌و پێشكه‌وتنه سیاسییانه‌ی كه له گۆڕه‌پانی باشووری كوردستان دا روویداوه، بۆ هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌رفه‌تێكی باشی ره‌خساند كه بتوانن له زۆر بواره‌وه، چ بواری سیاسی و دیپلۆماسی و چ بواری رێكخستنی، له خۆیاندا گۆڕانكاری پێك بێنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه ئه‌و حیزبانه نه توانیان جم و جووڵێك به كاروباری دیپلۆماسی كورد بده‌ن و نه توانیویشیان هێزی سیاسی خۆیان سه‌ر له نوێ ببووژێننه‌وه و تازه‌ی بكه‌نه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م هه‌له هێدی هێدی خه‌ریكه به‌ره‌و بزر بوون ده‌ڕوا و له ده‌ستیان ده‌رده‌چێ و دیسان جگه له نائومێدی و بێ باوه‌ڕی شتێكی دیكه‌یان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردووه. له لایه‌ن ده‌ره‌وه‌ش نه‌یانتوانی به ساز دانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی خۆیان بكه‌ن به موخاته‌بی خودانی ئه‌و كاریگه‌رییه هه‌نووكه‌ییانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی. ماوه‌ی دوو ساڵێك ده‌بێت كه هه‌ر هێز و رێكخراوێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پرۆسه‌ی به‌ریه‌كی كوردستانیان كردۆته رۆژه‌ڤ و له دام و ده‌زگا حیزبییه‌كانی خۆیاندا باسی لێوه ده‌كه‌ن. به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به قه‌رای ئه‌رزه‌نێك ئیشی بۆ نه‌كردووه. چوونكه مه‌به‌ست لێره هه‌ستێكی نیشتمان په‌روه‌رانه نیه و ئامانج كورسی و ده‌سه‌ڵاتی ئێستا و دواڕۆژه. به‌ره خواستێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورده و ده‌بێت له سه‌ر بنه‌مای نیشتمان په‌روه‌ری پێك بێت. به‌ڵام مخابن خواستی گه‌ل له به‌رچاو ناگیرێت و ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌ر شتێك زه‌ق ده‌بێته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیه. به‌ڕێز “”د-سامان شاڵی””ش هه‌وڵێكی زۆری دا كه هێزه‌كان لێك نێزیك بكاته‌وه و پێكه‌وه بناغه‌یه‌ك بۆ برایه‌تی و دۆستایه‌تی هه‌ڵبچنن. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ڕێز سامان شاڵی تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئاكام و هێشتاش هیچ لایه‌نێك حازرێتی و ئاماده‌یی ته‌واوی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نیه. ته‌نانه‌ت سه‌فه‌ری دوو سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان بۆ ئه‌مریكا له‌م دواییانه‌دا راشكاوانه نیشانی دا كه مه‌سافه‌یه‌كی زۆری ماوه تا به‌ره‌ی كوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێك بێت. هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سامان شاڵی ئه‌گه‌رچی هێشتا ئاكامێكی نه‌بوو به‌ڵام زۆر سوودمه‌ند بوون و لایه‌نی پۆزه‌تیڤی زۆریشی تیا‌بوو كه بیچمی حه‌قیقی لایه‌نه‌كان و خواستی راستینی گه‌له‌كه‌مانی تیا ئاشكرا كرد. ئه‌وه‌ی راستی بێ زۆر شتی نهێنی و شاراوه هه‌بوون كه پێویست بوو بۆ خه‌ڵكی گه‌له‌كه‌مان ئاشكرا ببن و مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌ی كوردستانیش ئه‌و هه‌له‌ی ره‌خساند تا ده‌مامك له سه‌ر زۆر له نهێنییه‌كان لابدرێ.

رێنیسانس: یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر نه‌كرد؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: بۆ ساز بوونی به‌ره به‌ڕێز سامان شاڵی چه‌ند جارێك له سلێمانی سه‌ردانی ئێمه‌ی كرد و داوای له ئێمه كرد كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ببین و هه‌وڵی بۆ بده‌ین. ئێمه‌ش به بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێك ئاماده‌یی خۆمانمان ده‌ربڕی. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران موخالیفه‌تی كرد له گه‌ڵ به‌شداری ئێمه له‌و به‌ره‌یه‌دا. وه‌ك چۆن دژی به‌شدار بوونی پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشه. ئێمه‌ش له راگه‌یاندراوێك دا به فه‌رمی رامانگه‌یاند كه با به‌ره پێك بێت، كه‌چی ئێمه‌شی تیا نه‌بێ. كاتێك ئێمه‌ش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووین كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانیش به‌شداری نه‌كرد. كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیستیش هه‌ر به هه‌مان شێوه به‌شداری نه‌كرد. بۆیه‌ش هه‌وڵه‌كان هه‌روا ناته‌واو و بێ ئه‌نجام مانه‌وه و مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به‌م شێوه‌یه دواخرا.

رێنیسانس:به ڕای ئێوه حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌ل و مه‌رجی ئێسته‌كانه‌دا، چه‌نده توانیویانه پێویستی به پێك هاتنی ئه‌م به‌ره‌یه گۆش بكه‌ن و هه‌وڵ بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ره‌وته‌كه بده‌ن؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: له روانگه‌ی ئێمه‌وه هه‌تا هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری پاڵ به حیزبه‌كانه‌وه نه‌نێت و دنه‌یان نه‌دا مه‌حاڵه به‌ریه‌ك به هێز و هزرێكی دیموكراتخوازانه پێك بێت. زۆر كه‌س هه‌ن كه به زار و به نووسراو باس له زه‌رووره‌تی به‌ره ده‌كه‌ن به‌ڵام به پراكتیك زۆر دوور ده‌كه‌ونه‌وه له سنووری هه‌ست پێكردن به زه‌رووره‌ته‌كه. به بڕوای من هه‌تا به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی جوێ نه‌كرێته‌وه به‌ره‌یه‌ك به بڕوا و بڕیاری سه‌ربه‌خۆ پێك نایه‌ت. من پێم وایه ده‌بێ داخوازییه‌كانی گه‌ل پاڵ به‌و به‌ره‌یه بنێن بۆ ده‌ستنیشان كردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی گه‌له‌كه‌مان و دواڕۆژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ماهییه‌تی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ خه‌ڵك خۆیان به‌ره‌كه بگرنه ده‌ست.

رێنیسانس: ئه‌وا ساڵێك له دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان تێپه‌ڕ بوو و ئه‌و حیزبانه‌ی كه ته‌مه‌نێكیان له گۆڕه‌پانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا رابواردووه حازر نین حه‌ره‌كه‌تێك به‌م مێژووه‌وه به‌شداری له به‌ره‌ی كوردستانی دا بكا. ئێوه تێڕوانینی ئه‌و حیزبانه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه چۆن ده‌نرخێنن؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ته‌نیا حیزبێك كه رازی به به‌شداری ئێمه له به‌ره‌دا نه‌بوو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوو. به ڕای من ده‌بێ ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی ئه‌وان بكرێت و ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تان بده‌نه‌وه.

رێنیسانس: هه‌وڵه‌كانی ئێوه وه‌كو یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێك هێنانی ئه‌م به‌ره‌یه تا ئێستا له چ ئاستێك دا بووه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئێمه له لایه‌ن خۆمان چاوپێكه‌وتنمان له گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان كردووه و به هه‌موو توانا و هێزی خۆشمانه‌وه پاڵپشتی هه‌موو جه‌ره‌یان و ره‌وتێكمان كردووه بۆ ساز دانی وه‌ها زه‌مینه‌یه‌ك. داواشمان كردووه له باتی به‌ره‌ی كوردستانی “”به‌ره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی-دیموكراتیك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان”” پێك بێت، تا بتوانێت خاوه‌نی هێز و هزرێكی راسته‌قینه‌ی كوردستانی و ئه‌مڕۆیی بێت. هه‌م له ئاستی كوردستان دا و هه‌م له ئاستی ئێران‌دا به گشتی. داوای هیچ پێشمه‌رجێكیشمان نه‌كردووه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه گوتمان ئه‌گه‌ر ئێمه ئاسته‌نگین له به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی ره‌وتی به‌ره‌دا، ئه‌وا ئێمه خۆمان ده‌كێشینه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چی له ده‌ستمان بێت ئاماده‌ین بۆ یارمه‌تی.

رێنیسانس: وه‌كو دوایین پرسیار ئێوه چه‌نده گه‌شبینن ئه‌م پرۆسه‌یه بگاته ئامانج؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێدا بۆ پێكهێنانی به‌ره ئه‌نگیزه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری پێویستییه‌كی نه‌پساوه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌ینییه‌تێكی دیموكراتیك ده‌خوازێ. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو فاكته‌ره هه‌بن، بێ گومان ره‌وتی پێك هێنانی به‌ره روو له هه‌موواری ده‌نێ. ئه‌گینا هێنده‌ش له سه‌ری باس كردن و ورووژاندنی ده‌بێته گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا. بێ شك ئه‌گه‌ر ئێمه له پێناوی ئامانجێكی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیك‌دا حه‌ره‌كه‌ت بكه‌ین رێگه له‌و مه‌حاڵه‌ی ئێستا ده‌گرین و له‌و بنبه‌سته هه‌نووكه‌ییانه ده‌رباز ده‌بین.
زۆر سپاس