ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 2:30 پاش نیوه‌ڕۆ وه‌فدێكی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان یوسف حاته‌می و مۆحسێن باوه‌جانی به‌شداریی له رێوڕه‌سمی رۆژی كۆمه‌ڵه له زڕگوێز كرد و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه پیرۆزبایی خوه‌یان ئاراسته كرد.
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به ده‌عوه‌تی فه‌رمی كۆمه‌ڵه (رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران) بۆ به‌شداربوون له‌م بۆنه‌یه‌دا بانگهێشت كرا بوو.
جێ ی ئاماژه‌یه كه رۆژی كۆمه‌ڵه كه 26 رێبه‌ندان دیاریكراوه، و هه‌ر ساڵ له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه یاد ده‌كرێته‌وه.
ده‌قی پیرۆزبایی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان بۆ رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیست:
هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر و ماندوویی نه‌ناس
هاوڕێیانی خۆشه‌ویستمان له رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
سڵاوێكی گه‌رم بۆ سه‌رجه‌م كادیر و پێشمه‌رگه‌كانی “كۆمه‌ڵه” و رێز بۆ شه‌هیدان و گیان به‌خت كراوانی ئه‌م رێبازه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی و مافخوازیی كوردستان.
به ناوی “یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان”ه‌وه وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشان, خوه‌مان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین به به‌شداربوون له‌م رێوڕه‌سمه‌دا و پڕبه‌دڵ پیرۆزبایی 26 ی رێبه‌ندان (رۆژی كۆمه‌ڵه) ئاراسته‌ی هه‌موو زه‌حمه‌تكێشان و هه‌ڤاڵانمان له كۆمه‌ڵه (رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران) ده‌كه‌ین.
هیوادارین ساڵی پێشی ڕووی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی كوردستان و ئێران، ببێته ساڵی گه‌شه‌كردن و گه‌یشتن به ئامانجه به‌رز و پیرۆزه مرۆییه‌كان و دوور بێت له هه‌ر جۆره ناكۆكی له نێوان حیزبه ئازادیخوازه‌كانی كوردستان.
دووباره پیرۆزبایی رۆژی كۆمه‌ڵه‌تان لێده‌كه‌ین و ئاره‌زووی به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین.
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
12/02/2010