یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی فێبریە هەیئەتێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە سەرپەرشتیی بەڕێز دوکتۆر محەممەد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندییەکان بە یاوەریی بەڕێز جەمال ئەحمەد بەرپرسی ناوەندی سیاسی سلێمانی سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانیان کرد لە شاری سلێمانی و لە لایەن هەیئەتێکی سەرکردایەتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی بەڕێز عوسمان جەعفەری سکرتێری گشتی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و کاریگەرییان لە سەر کوردستان و ڕەوشی ئێستای کوردستان و ئەگەرەکانی داهاتووی ناوچەکە خرانە بەر باس.
تەوەرێکی تری باسەکان سەبارەت بە ڕوشی هێزە کوردستانیەکان و داهاتووی کورد لە ناوچەکە بوو.
هەروولا پەیوەندییەکانی هێزە کوردستانیەکانیان بە پێویست زانی و تەئکیدیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان کرد.