جه‌ژنی مێژوویی نه‌ورۆز وه‌ك نه‌ریت و به‌شێك له فه‌رهه‌نگی به پیتی نه‌ته‌وه‌یی كورد، هه‌ر ساڵ به‌رز و به‌ڕێز راده‌گیرێ و سوننه‌تی ره‌سه‌نی كورد به شادی و خۆشی و یادكردنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێ، بۆیه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیش له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تدایه كه به ده‌یان رۆڵه كورد و خه‌باتكاری مه‌ده‌نی به بیانووی بێهوده ده‌زگیركراون و له‌به‌ند دان و ناتوانن له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد‌دا ئه‌م جه‌ژنه پیرۆز رابگرن.
هه‌نووكه‌ش كه ساڵێك تێده‌په‌ڕێنین و پێ ده‌نێینه ناو ساڵێكی دیكه‌وه و ساڵێك ده‌سپێرینه دڵی مێژوو، بێشك كۆڵێكی ره‌نگین له ته‌جره‌به و ئه‌زموون ده‌خه‌ینه ناو هه‌مبانه‌شمانه‌وه كه بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و خاڵه پۆزێتیڤه‌كان, تا خه‌باتی ساڵی پێشیڕوومان له روانگه و دیدێكی نوێ و پوخته‌وه ده‌سپێبكه‌ین.
“” یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به نۆره‌ی خوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ لێكترنزیكبوونه‌وه‌ی یه‌ك به یه‌كی حیزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌و هیوایه كه پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامی به‌نرخی ئه‌م هه‌وڵی له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه بێت“” |
پێداچوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێ په‌رده له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و چۆناوچۆنی جوڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هاوئاهه‌نگی یا نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی ئه‌وان له ته‌ك هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، وا ده‌كات تا تێگه‌یشتن و لێك حاڵیبوونێكی ته‌واو له‌م نێوانه‌دا دروست ببێ و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ستراتژی و تاكتیك دابڕێژرێت بۆوه‌ی شایه‌تی هاوئاهه‌نگی زۆرتر بین و ئه‌و پلانانه‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گه‌ل له ئۆپۆزیسیۆن ده‌كرێ پووچه‌ڵ بكرێته‌وه.
وانه‌كانی ساڵی رابردوو و ساڵه‌كانی پێشووتر ده‌بێ به‌و راستییه‌ی گه‌یاندبین كه چیتر ده‌بێ له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانی مامڵه له‌گه‌ڵ قه‌یران و رووداوه‌كاندا بكه‌ین و خوه‌مان له‌و شه‌پۆلانه لاده‌ین كه ته‌نها توانایی راكێشانی هه‌ستی به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌یه و بێگومان ناتوانێ بیرۆكه سیاسییه وردبینه‌كان بخاته ئه‌و دۆخه‌وه.
ساڵی 2709 ی كوردی گرینگتر له‌وه‌ی كه گه‌لێك وانه و ته‌جره‌به‌ی خسته‌خزمه‌تی جوڵانه‌وه‌ی مافخوازی كورد، پێویستی و زه‌روره‌تی یه‌ك ده‌نگییه‌كیش له‌ودا هه‌ست پێده‌كرا چوونكو هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی ئێران و كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی ناواقیعی له‌و، ئه‌و یه‌كده‌نگییه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌نگییه‌كدا گۆڕی بوو. بۆیه له‌سه‌رمانه تا نزیكتر له جاران په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاراسته‌یه‌كی كاریگه‌رتر و پڕڕه‌نگتر له‌خۆبگرێ و هه‌ر به‌پێ ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی به‌رامبه‌ر رووداو و قه‌یرانه‌كان بگیردرێته‌به‌ر. بۆیه ئه‌مساڵیش یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به نۆره‌ی خوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ لێكترنزیكبوونه‌وه‌ی یه‌ك به یه‌كی حیزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌و هیوایه كه پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامی به‌نرخی ئه‌م هه‌وڵی له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه بێت. ئێمه پێمان وایه ته‌نها ئه‌م رێگه‌یه كه ده‌توانێ ئۆپۆزیسیۆنی كوردی له په‌رته‌وازه‌یی هه‌نووكه‌یی رزگار بكا و لانی كه‌م وزه‌ی ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه كاریگه‌رتر له رابردوو به‌كار بێنێت.
به‌هه‌مووی ئه‌مانه‌وه و ئاره‌زووی سه‌ركه‌وتن بۆ بزوتنه‌وه‌ی مافخوازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ساڵێك شاد و به‌خته‌وه‌ر و پڕكار بۆ ئۆپۆزیسیۆنی كوردی، جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ ی كوردی له هه‌موو كوردێك پیرۆزبایی ده‌كه‌ین و ئاواته‌خوازین تا ساڵی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان بێت.