له دوای پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ریی دیموكراتیكی مه‌سه‌له‌ی كورد له پارلمانی توركیا كه زۆر لایه‌ن و تایبه‌ت یه‌كێتی ئوروپا و رۆژئاوا جه‌ختیان له‌سه‌ری كردبوو، بڕیاری داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك ده‌كه‌وێته خاڵی به‌رامبه‌ری ئه‌م پرۆژه. ئه‌گه‌رچی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك به شێوه‌ی ڕه‌وا و شه‌ڕعی و له رێگه‌ی پارلمان و یاساوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد هاته ساحه‌وه به‌ڵام گرێدان و تاوانباركردنی ئه‌و پارته به په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ “”پ ك ك “” بووه هۆی تا ئه‌و پارته دابخرێ و ببێته هۆی دروستبوونی ناڕه‌زایه‌تی له شاره كورد نشینه‌كان كه بێگومان دواهاتی نێگاتیڤ خوه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه و حوكوومه‌تی توركیا به‌نیسبه‌ت چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد هه‌نگاوێك دواوه ده‌چێت.
به هه‌مووی ئه‌مانه‌وه ئێمه ئه‌م بڕیاره به ناڕه‌وا ده‌زانین و ره‌خنه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ین. له راستیدا ئه‌مه هیچكات له به‌رژه‌وه‌ندی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیا و ته‌نانه‌ت ئاینده‌ی خودی توركیاش نییه. بۆیه ئێمه‌ش ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌پاڵ ده‌نگی كورد له توركیا و به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌م بڕیاره ناڕه‌وایه ده‌كه‌ین.