22 ساڵ پێش ئێستا و له‌وه‌ها رۆژێكدا بۆ جارێكی دیكه ده‌ستی شوومی ره‌شه‌كوژی و دیكتاتۆریی به‌عس خوه‌ی به هه‌ڵه‌بجه‌دا كێشا، تا ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه ژینۆساید و به كۆمه‌ڵ كوشتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌توانێ چ به‌سانایی بكرێت. ئه‌م برینه قووڵه‌ی مێژوو وه‌بیرمان ده‌خاته‌وه كه دوژمنانی كورد بۆ بن بڕ كردن و به‌كۆمه‌ڵ له ناوبردنی كورد نه‌ك له هیچ ده‌رفه‌تێك درێخی ناكه‌ن به‌ڵكو هه‌ر رێگه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر كه به ساڵان كاریگه‌یی مه‌عنه‌وی و ته‌ندروستی له‌سه‌ر كوردستان و رۆڵه‌كانی كورد بمێنێته‌وه.
گومان له‌وه‌دا نییه كه بوردومانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه و شه‌هیدبوونی پتر له پێنج هه‌زار كوردی بێ ده‌سه‌ڵات و بێ دیفاع، ته‌نها له چه‌ند خوڵه‌كدا ئه‌بێ وریاترمان كاته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمنانه‌ی كه هه‌ر خوه‌یان داڵداوه تا به چه‌شنێكی دیكه بكوتنه سه‌ر كوردستان و ئه‌م جاره‌یان ژینۆسایدی سپی كورد بكه‌نه به‌رنامه‌یان.
بۆیه ئه‌بێ وریاتر له جاران و به هه‌ستێكی كه‌یل له وڵاتپارێزی و خۆشه‌ویستی نیشتیمان، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه سێمبۆل و وانه‌یه‌ك بۆ ئێستا داهاتوومان، تا ده‌ستی ره‌شه‌كوژیی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان كورت بكه‌ینه‌وه. و جێ خوه‌یه‌تی ده‌ست خۆشی له خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی باشووری كوردستانیش بكرێت كه به‌هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێراقدا به‌شدارییان كرد تا پیشانیان دابێ كه ده‌نگی كورد، ده‌نگی ئاشتیی و ئاشته‌واییه.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان رێز ده‌گرین له یادی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه كه بێ دیفاع و نامرۆڤانه شه‌هید بوون و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بنه‌ماڵه برین لێكه‌وتووانه‌یه كه بوێرانه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته هاتوون. هه‌ر بۆیه‌ش پێمان وایه وه‌بیرهێنانه‌وه و رێزگرتن له وه‌ها كاره‌ساتێك ، رۆحی یه‌كێتی و ته‌بایی و برایه‌تیمان پته‌وتر ده‌كات.
دیسانه‌وه رێز ده‌گرین له یادی ئه‌و شه‌هیدانه و خه‌م و كه‌سه‌ری خوه‌مان به‌و بۆنه‌وه ده‌رده‌بڕین