ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌گاته 112 ساڵ و ئه‌مه‌ش جێی شانازییه بۆ ئێمه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی جیهان كه ته‌مه‌نێكی زۆر و به پیتی له‌و شێوه‌ی راگه‌یاندیمان له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا هه‌یه.
ده‌رچوونی یه‌كه‌مین بڵاوكراوه و رۆژنامه‌ی كوردی له 112 ساڵ پێش ئێستا و له شاری قاهیره‌ی پێته‌ختی وڵاتی میسر كه به‌ده‌ستی میقداد به‌درخان رۆشنبیر و نیشتمان په‌روه‌ری كورد، هاوكات كه جێی دڵخۆشی و شانازییه بۆ ئێمه‌ی كورد، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش جێی خه‌م و كۆڤانه كه كورد به هۆی زوڵم و زه‌بری دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان, نه‌یتوانیوه له نیشتمان و جوگرافیای خوه‌یدا ئه‌م هه‌نگاوه مه‌زنه هه‌ڵگرێ. بۆیه‌ش ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كورد هاوكات ئه‌وه‌شمان وه‌بیرده‌خاته‌وه كه كورد ئه‌گه‌رچی له‌به‌ر زه‌بر و زه‌ختی نه‌یارانی نه‌یتوانیوه له بارودۆخێكی ئاسایی‌دا بێ, به‌ڵام قه‌تیش نه‌یویستوه له پێشكه‌وتنه جیهانییه‌كان دواكه‌وێ.
مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی تا ئێستاشی له‌ته‌ك بێت توانیویه‌تی شان به‌شانی پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی جیهانیدا خوه‌ی بگونجێنێ و تا ئه‌مڕۆ بگات. هیواداریشین رۆژنامه و رۆژنامه‌نووسانی كورد له پێناوی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌نگاو هه‌ڵگرن.
له 112هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا پیرۆزبایی خوه‌مان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌مووی رۆژنامه‌وانانی راستگۆ و به‌رپرس ده‌كه‌ین و هیوای به‌خته‌وه‌ری و هه‌رده‌م له‌حاڵی گه‌شه‌كردنیان بۆ ده‌كه‌ین.
21/04/2010 زایینی
01/02/2709 كوردی