رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، خاوه‌نی مێژوویه‌كی خه‌باتكاری حیزبی و سیاسیه كه‌چی هێشتا له چاره‌نوسییه‌كی نادیار دا ماوه‌ته‌وه. چاره‌نوسییه‌ك كه به گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا تووشی قه‌یرانی سیاسی بووه و ئه‌و قه‌یرانه له‌ناوخۆی حیزبه كوردیه‌كانی ئه‌م پارچه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه. كه نشانده‌ری گرفتی نێوخۆیی حیزبه‌كانه له به‌ره‌و پێش چوونی خه‌باتی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا.
ئه‌و رووداوه ناوخۆییه‌یانه‌ی دوای حیزبه كوردیه‌كان و هه‌روه‌ها رێكنه‌كه‌وتنیان له سه‌ر به‌ره‌یه‌كی كوردستانی، ئه‌وه به روونی باس ده‌كا كه خه‌باتی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تووشی قه‌یرانێكی به‌رچاو بووه. كه هۆكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكارامه‌یی حیزبه كوردیه‌كان له گۆڕانكاری ناوخۆیی و نوێ كردنه‌وه‌ی جۆری حیزبایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداری حیزبی و هه‌روه‌ها وه‌ستاو بوون له كلتوورێكی سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردوو دا.
كه‌چی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی مه‌لاكان 27 ساڵه‌ی خۆ تێپه‌ڕكردوه و چووته نێو 28ی ساڵه خۆیه‌وه. له‌سه‌رده‌می به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی ئێران و به فه‌رمانی ته‌كفیری خومه‌ینی و هێرش بۆ سه‌ر گه‌لی كورد حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوور كوتوونه‌ته‌وه و ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه هه‌تا هاتووه زۆرتر بووه ، چ له بواری رێ و شوێنی جیوگرافیایی و چ له بواری ته‌مه‌ن و به‌سه‌راچوونی ساڵانی دوور كه‌وتنه‌وه‌دا.
شتێك كه له زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی دا باسی لێوه‌ده‌كرێ ئه‌وه‌یه كه كاتێك تاكه كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێك كه له وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی به هه‌ر شێوازێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه ، تووشی گرفتی كلتووری ده‌بێت له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای دایك دا. كلتووری كۆمه‌ڵگه‌ی دایك به‌ره‌و پێش چوونێكی خۆی هه‌یه كه ره‌وتی سرووشتی خۆی تێپه‌رده‌كات و راوه‌ستانێكی ئه‌وتۆی بۆ نیه. كاتێ كه تاكه كه‌س یان كۆمه‌ڵێك مرۆڤ له‌و كۆمه‌ڵگه دوور ده‌كه‌ونه‌وه له بواری كلتووریه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی دایك به جێ ده‌مێنن. ئه‌مه نه به‌و واتایه كه ئه‌و تاكه كه‌سه یان كۆمه‌ڵه مرۆڤه بێ كلتوور ببێت به‌ڵام وه‌ستانێك یان ره‌وتێكی ناسرووشتی خۆی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای دایك دا تێده‌په‌ڕێنێت. كه ئه‌مه خۆی به‌جێ مانێك ده‌بێت له كلتووری سرووشتی كۆمه‌ڵگای دایك.
شتێك كه لێره‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت،دوو كلتووری جیاواز كه یه‌كیان رێگای سرووشتی خۆی ده‌رباز ده‌كات و ئه‌وی دیكه‌ش جیاواز له ئه‌میان رێگه‌ی خۆی تیپه‌ڕده‌كات. یه‌كێك له گرفته‌كانی لایه‌نه كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ته‌مه‌نیان له سه‌ره‌وه‌یه و هه‌روه‌هاش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌شن، دوور كه‌وتنه‌وه له فه‌رهه‌نگ و كلتووری سرووشتی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه( كه دوای شۆڕشی 57 ی.ه گه‌ڵانی ئێران)، به دووركه‌وتنه‌ی ئه‌وان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سێ جیل هاتوونه‌ته سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی وڵاتی ئێرانه‌وه. باش ده‌زانین كه جیلی سێهه‌مێ كه له ئێران به گشتی و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا به تایبه‌تی، له گۆڕه‌پانی ململانێی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دایه جیلێكی خوێنده‌وار و رۆشنبیره كه ئاستی زانایی و زانستییه‌كی باشتری هه‌یه به‌رامبه‌ر به جیله‌كانی پێشتری خۆی كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی جۆری پێویستیه‌كانی و هه‌روه‌ها داخوازیه سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له گه‌ڵ جیله‌كانی پێشووی خۆی دا جیاوازی هه‌بێت كه ئه‌مه بۆ خۆی جیاوازی فیكری و هزری له گه‌ڵ خۆی دا هێناوه‌ته گۆڕٍێ كه هه‌رئه‌م جیاوازی فیكری و هزریه بووه‌ته بۆشاییه‌ك له نێوان حیزبه‌كوردیه‌كان به ده‌سه‌ڵات و بیرێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆن و رێژه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگای كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به بیر و هزرێكی نوێ وه.
بۆشاییه‌ك كه ئاكامێكی نادیاری به‌رامبه‌ر به شێوازی به‌ره‌و پێش چوونی خه‌باتی سیاسی كوردی به دواوه‌یه. ئاكامی ئه‌م بۆشاییه هه‌لی بۆ رێكخراوه رادیكاڵه ئایینی و مه‌ترسیداره‌كان خۆش كردوه كه وه‌ك كێشه‌یه‌كی واقیعی له داهاتووی كوردستان دا رووبه‌ڕووی خه‌باتی سیاسی كورد‌و حیزبه‌كوردیه‌كان ده‌بیبنه‌وه. ئه‌و بۆشاییه سیاسیه‌ی كه بووه‌ته هۆی قه‌یرانێكی هزری و فیكری كه هه‌لی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی زۆر رێكخراوی نادیار و مه‌ترسیدار له‌ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ره‌خساندوه، كه كاریگه‌ری خراپی سایكۆلۆژیكی خۆی له سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی داناوه كه پرسی بوون یان نه‌بوونی رێكخستنی سیاسی حیزبه كوردیه‌كانی به‌دواوه هێناوه. پرسیار له‌مان و نه‌مان باس له بۆشاییه‌كی واقیعی ده‌كات له نێوان حیزبه كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ناخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. هه‌ڵوێستی زانستیانه به‌رامبه‌ر به‌م واقیعیه‌ته داخوازی گۆڕانكارییه له هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونی سیاسی وهه‌روه‌ها شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری له حیزبه‌كاندا.
دوابه‌دوای كاره‌ساتی 11 سپته‌مبه‌ری 2001.ز هاتنی ئه‌مریكا و زلهێزه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ناوی شه‌ڕی دژه تیرۆریزم و په‌ره‌پێدانی پرۆسه دیموكراسی، جم وجوڵێكی به‌رفراوان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ گۆڕانكاری له جۆری بیركردنه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له ئارا دایه. ئه‌م گۆرانكارییانه وه‌ك پێویستیه‌ك بۆ سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئازادی و دیمۆكراسی له ناوچه‌كه دا ناسراوه و خۆی نیشان داوه. كه بنه‌مای په‌روه‌رده‌یی فیكر و ئایدیۆلۆژیكی و بنه‌ڕه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوینی خستووه‌ته به‌ر ئه‌زموون و گۆڕانگاریه‌وه. ئه‌و رووداوانه‌ی كه رۆژانه ده‌یبینین ئه‌م پرۆسه گۆڕانكارییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین به گشتی بیرۆكه‌ی ته‌سكی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندوه و هه‌ررۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
كوردستان وه‌ك نیشتمانێكی بێ سنوری كوردان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین تووشی ئه‌م گۆڕانكارییانه بووه كه له نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی كوردی دا ئێخه‌ی حیزبه‌كانی گرتووه ، كه وه‌كو پێویستییه‌كی مێژووی ده‌بێت گۆڕانكاری له خۆیان دا جێبه‌جێ بكه‌ین. ئه‌م پرۆسه‌ی گۆڕانكاریه هه‌لێكی ره‌خساوه كه حیزبه كوردیه‌كان ده‌توانن بۆ به ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد بی قۆزنه‌وه و خه‌باتی سیاسی خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه. گۆڕانكاری حیزبی ده‌بێ گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی بێ كه بتوانێ وه‌ك حێزبێكی سه‌رده‌می نیشان بدات ئه‌و گۆڕانكارییانه له حیزبه‌كان دا لایه‌نه جۆراجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات و فیكر و ئایدیۆلۆژیا و سیستمی حیزبی و دیپلۆماتیكیان ده‌گرێته به‌ر. گۆڕانكاری جۆری ده‌سه‌ڵات نه به‌و واتا كه ئه‌م ده‌ست و ئه‌وده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له نێوان سه‌ركردایه‌تی كۆنی حیزبی دابێ، به‌ڵكو گۆڕانكاری له چینی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی(گه‌نج بوونه‌وه) دا مه‌به‌سته، كه بۆ قۆازتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجانه كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا رووده‌دات هێزێكی نوێ و هزر و بیرێكی نوێ بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه كه بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد به‌ده‌ست بێنێت. كه ئه‌و هێزه به بیر و هزرێكی نوێ و هاوچه‌رخه‌وه له هێزی گه‌نج دا به‌دی ده‌كرێ، گه‌نجێ كه ئه‌مڕۆییه و ده‌توانێت بۆ سبه‌ی بێت. گه‌نجانێك كه له واقیعیه‌تی ئه‌مڕۆی كوردستان و ناوچه‌كه تێگه‌یشتنیان بێت.
به كارهێنانی هێزی گه‌نج پێویستیه‌كی مێژووییه كه حیزبه كوردیه‌كان ده‌بێ كه‌ڵكیان لێ وه‌ر بگرن له ناوه‌ڕۆكی گۆڕانكارییه‌كانی ناچه‌یی و ناوخۆیی دا. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌نووكه‌یی حیزبه‌كان ده‌توانن ئه‌م گۆڕانكارییانه قه‌بووڵ بكه‌ن؟
به‌داخه‌وه ئه‌و رووداوانه‌ی ناخۆیی دواییه‌ی حیزبه كۆنه‌كانی كوردی هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی نێوان دوو لایه‌نی و چه‌ند لایه‌نی ئه‌و حیزبه كۆنه كوردیانه ئه‌وه‌ی به راشكاوی دركاند كه ناتوانن گۆڕانكاری پێویست له خۆیان دا سازكه‌ن. هۆكاریشی پێكهاته‌ی دوگماتیكی ده‌سه‌ڵاتی حیزبیه كه له به ده‌ست گرتنی كورسی ده‌سه‌ڵات كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشان ده‌دات، به‌داخه‌وه حیزبه به‌ته‌مه‌نه‌كانی كوردستان نه‌یانتوانیوه ئه‌و گۆڕانكاییه فیكر و ئایدیۆلۆژیكیه له خۆیان دا بكه‌ن كه بتوانن له به‌ره‌یه‌كی پێویست له سه‌رده‌می گۆڕانكاری ناوچه‌كه‌دا خۆیان رێك بخه‌ن و هه‌م پێكهاته‌ی حیزبی خۆیان به‌هێز بكه‌ن هه‌روه‌ها ره‌وتی سیاسی گه‌لی كورد له ناوچه‌كه دا به‌رجسته‌تر بكه‌نه‌وه. كه‌چی هه‌رچه‌نده به‌ره‌و پێشده‌ڕوات كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێوان حیزبه‌كان و ناوخۆیی حیزبه‌كان زه‌قتر ده‌بێته‌وه و لێره‌دا گۆڕنكاری بۆ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هێزێكی نوێ و گه‌نجی كوردستان پێویسته كه‌چی به‌داخه‌وه به‌دی ناكرێت. ناكارامه‌ی حیزبه كوردیه‌كان له پرۆسه‌ی گۆڕانكاری دا خه‌باتی سیاسی كوردی له‌م قۆناغه خستووه‌ته ئاستێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیداره‌وه، كه‌بێ هیوایی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌رامبه‌ر به خه‌باتی سیاسی حیزبه‌كان له دواوه بووه و ئه‌مه قه‌یرانێكی گه‌وره‌یه بۆ ره‌وتی سیاسی كورد له ناوچه‌كه دا كه دڵنیگه‌رانی و مه‌ترسی خۆی به شوێنه‌وه‌یه.