هیوای نوێ ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر گوڕانكارییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رێگه‌چاره‌كان و ئایندهی كوردستان و به تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م نێوه‌دا ، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ”عوسمان جه‌عفه‌ری ”سكرتێری گشتی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجام داوه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هیوای نوێ: كاك عوسمان ئێوه ره‌وشی هه‌نووكه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوین چۆن ده‌نرخێنن؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئه‌وزاعی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرێدراوی بارودۆخی گشتی جیهانه، ئه‌و موعادیله سیاسیهگشتیانه كه له ئاستی جیهانیدا به‌ڕێوه ده‌چێت ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشی له‌ناوخۆوه گرتۆته‌وه، بێ چاره‌سه‌ری له ئاستی كێشه‌كانی فلستین و ئیسراییل، لوبنان، ئێراق و ئه‌فغانستان و كێشه‌ی پرۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، توركیا و مه‌سه‌له‌ی كورد و له‌سه‌روه‌ی هه‌موویانه كێشه‌ی تیرۆریزم له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر وه‌كو پێشتر به‌رده‌وام ده‌كات و هێشتا چاره‌سه‌رییان به‌دوی خۆیانه‌و نه‌هێناوه، له راستییدا ده‌بینین كه كێشه‌كان رۆژبه‌رۆژ قوڵتر وزهق تر ده‌بنه‌وه و كۆشتن و ماڵ كاولی زۆر و زۆرتر ده‌بن و ئالۆزییه‌كان له پانتاییه‌كی مه‌زن په‌ره‌ده‌ستێنێ، جموجوڵه سیاسی و دیپلۆماتیكه‌كان و جموجوڵه سه‌ربازییه‌كان چ له‌ئاستی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و چ له‌ئاستی ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه گه‌لێك زۆره، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ره‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ری به‌دی بهێنێت، ئه‌و دو جه‌بهه‌یه كه له‌ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ململانێ ده‌كه‌ن نایانه‌وێ له‌یه‌كتر حاڵی بن، هه‌ر دوو یه‌كتر به ئه‌و په‌ڕی دیكتاتۆری و دووربوون له راستییه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن، قسه‌ی هه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وی تر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌ر یه‌كێكیان بمێنێت و ئه‌وی دیكه ده‌بێ بروخێت و له ناو بچێت، له‌ئاست كێشه‌كانی ئیسراییل و لوبنان و سوریا وه له ئاستی كێشه‌كانی ناوخۆیی ئێراق و له ئاستێكی گه‌وره‌تر دا كێشه‌ی ئا‌مریكا و تیرۆریزم له‌ناوچه‌كه‌دا به‌زه‌قی خۆی ده‌نوێنیت.
به‌م شێوه تێگه‌یشتنه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان واته كه من بم یا تۆ، پێموایه نه‌ك هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت به‌ڵكو كێشه‌كان قووڵتر و برینه‌كان زۆرتر دبن وخوێن و خوێن ڕشتن هه‌ر رۆژ روو له زیادبوون ده‌كات، ئه‌وه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه كه هه‌موو ئه‌و رێگایانه كه ویستوویانه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن تاقی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا رێگای له‌یه‌كتر حاڵی بوون و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك تێگه‌یشتن كه‌م تاقیكراوه‌ته‌وه ، وه یا نه‌یانویستوه كه به‌م شێوه‌یه له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه و ئاشتی و دیموكراسی بۆ گه‌ل و ناوچه‌كه بێنن.بیرۆكه‌ی پاوانخوازی له هه‌موو هه‌ڵسووكه‌وتێكی سیاسی و دیپلۆماسی چ له‌ئاستی ناوچه‌كه‌دا و چ له‌ئاستی ده‌ره‌وه دا رێگای داوه‌ته هه‌موو توندوتیژییه‌ك و رێگای چاره‌سه‌ری له‌به‌رده‌م بچوكترین كێشه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه بڕیوه و ئیجازه به هیچ دیالۆگێكی پۆزێتیڤ كه بتوانێت مه‌سالیح و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌ب و نژادێك بپارێزێت و هه‌موو چین و توێژێك له ناوخۆیدا كۆبكاته‌وه و ژیانی پێكه‌وه بوون و موسالمهت ئامێز بێت نادات، پێم وایه تاوه‌كو ئه‌م بیرۆكه‌یه كه وه‌ك ئیدۆلۆژی و فهلسهفهیك ره‌نگی داوه‌ته‌وه بۆهه‌ر دوو لایه‌نه‌ی كێشه‌كان لاناونهبرێت وهێدی هێدی كه‌مڕه‌نگ و بێ بایه‌خ نه‌كرێت، نزیك بوونه‌وه له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر ئه‌سته‌مه چونكو ئه‌وه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه كه ئه‌م مه‌سه‌لانه ده‌بینین و ته‌جره‌به‌یان ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته بۆ جودا بوونی ئه‌م كێشانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی تر له ناوچه‌كانی تری جیهان و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی كێشه‌كان و هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی كێشه‌كان.
ئه‌مانه وایان كردوه كه چاره‌سه‌رییه‌ك كه بۆ “”باڵكان”” به‌كار هێندرا به پێچه‌وانه‌وه نه‌توانێ لێره‌دا چاره‌سه‌ر و كارساز بێ. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌كی پان و به‌رین و خاوه‌ن زۆر لایه‌ن و ته‌ره‌فه و كێشه‌كان ته‌نیا كێشه‌ی نژادێك یان مه‌زهه‌بێك نییه به‌ڵكو به‌ده‌یان كێشه‌ی جۆراجۆری له خۆی دا كۆكردۆته‌وه كه ته‌نیا به‌لایه‌نێك یا هێزێك ، بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانی تر نامومكینه.
دوو رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسێن و تاڵیبان رووخێندران، به‌ڵام نه‌ك كۆتایی به تیرۆریزم نه‌هات به‌ڵكو دیسان سه‌له‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دات و رێگا بۆ زۆر گروپی تیرۆریستی تر خۆش ده‌كات و هێز و تواناشیان پێ ده‌به‌خشێت، رۆژ له دوای رۆژ ناوه‌ندی قه‌راری تازه بۆ ئه‌م موعادیله سیاسیانه سازده‌بێت و له‌باتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌نها ده‌س به‌ده‌س ده‌بن.
بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئێراق هه‌موو رێگه‌یه‌كی كۆن ونوێ دووپات ده‌بێته‌وه و هیچی تر ، جارێك هێز زۆرتر ده‌بێ و جارێكی تر قه‌راری كه‌م كردنه‌وه ده‌ده‌ن به‌ڵام كێشه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و له ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه دا هیچ گۆڕانێك به‌دی ناكرێ.
ته‌نانه‌ت ئێران و سوریاش هه‌ر وه‌ك پێشتر له‌سه‌ر قسه وباسی خۆیانن و بگره ئێران پێداگره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به جۆری كێشه‌كان و جۆره‌ی چاره‌سه‌ركردنیان.
به‌كورتی ده‌توانم بڵێم سرنجی زۆر كه‌س و لایه‌ن، سرنج و تێگه‌یشتنی رووكه‌شیانه یا جوانتر بڵێم پۆپۆلیستیانه، ئه‌سڵ و ئه‌ساسی كێشه‌كان زۆر قوڵتر له‌وانه‌یه كه بیری ته‌سكی ئێمه بۆی ده‌چێت.
هیوای نوێ: له نێو ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا مه‌سه‌له‌ی كورد و كوردستان چۆن ده‌بینن و رای ئێوه چۆنه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ته‌بیعه‌ته‌ن ره‌وشی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان گرێدراوی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته یانی هه‌ر چه‌شنه پێشكه‌وتنێكی پۆزێتیڤ كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر كوردستان كه به‌شێكی هه‌ره گه‌وره‌ی كێشه‌كانی داوه‌ته لای خۆی هه‌یه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی نگاتیڤانهش كاریگه‌ری خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌وه راستییه‌كی مێژوویه كه كێشه‌ی كورد و كوردستان به‌شێكی مه‌زنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و تا ئێستا له ئاستی ره‌وای خۆی چاره‌سه‌ری به خۆیه‌وه نه‌دیوه ته‌نانه‌ت بگره زۆر جاریش هێزه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وده‌ره‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی كوردیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كار هێناوه و ته‌نیا كه‌ڵكی خۆیانیان لێ وه‌رگرتووه، چونكو له ئاوه‌ها كایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی دا تۆ ده‌بێ هێز بیت به‌رامبه‌ر به ئه‌وانی دیكه تا بتوانی له‌و كایه‌یه دا سه‌ركوتوو بیت و شتێكت به‌ركه‌وێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه كه هێزێكی به‌توانا و به‌قووه‌ت نه‌بووین باش نه‌مانتوانیوه له‌م ره‌وشانه‌دا كه دێنه پێشمانه‌وه و ده‌رباز ده‌بن باش خۆمان بنوێنین و به قازانجی گه‌له‌كه‌مان سیاسه‌ت بكه‌ین و بگره زۆر جاریش زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی مێژوویمان ده‌ست كه‌وتووه.
وه‌كو گوتم به‌شێكی گه‌وره‌ی كێشه ئێمه‌ین، به‌ڵام له گیروداری ئه‌م كێشانه‌دا وه‌ك رێكخراوهسیاسیهكان ئه‌وه ئێمه نین كه سیاسه‌ت ده‌كه‌ین و ئیراده‌ی سیاسی گه‌له‌كه‌مان رێبه‌ری ده‌كه‌ین ، ئێمه ئیراده و ویست و خواستی خۆمان داوه‌ته ده‌ستی كه‌سانی دیكه كه مافمان بستێنن و چاره‌سه‌ریمان بۆ ببیننه‌وه و له‌دووره‌وه ته‌نها تماشا ده‌كه‌ین.
له راستییدا له هیچ خه‌باتێك دا كه وه پێشی خۆمانمان ناوه پرۆژه‌یه‌كی روون و شه‌فافمان نییه، ئێستاش ستراتژییهكی واحیدمان بۆ ئایندهی كوردستان نییه، له هه‌ر كوێ وه تهبڵمان بۆ لێده‌ن بێ خه‌م هه‌ڵده‌په‌ڕین بێ ئه‌وه‌ی بزانین ئاكامی ئه‌و سه‌ما و ره‌قسه به كوێ ده‌گات و چی ده‌بێ، ئێمه ده‌ڵێن رێبه‌ریی ئیراده‌ی گه‌لێك ده‌كه‌ین كه‌چی رۆژێك له رۆژان گوێمان نه‌داوه‌ته گه‌له‌كه‌مان كه بزانین چی‌یان له‌ئێمه ده‌وێ و كوردستانێكی چۆنیان ده‌وێت؟ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه زۆر دوورین له گه‌ل و نیشتمان، ده‌توانم بڵێم گه‌لی كورد تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر پێشكه‌وتووتر له رێكخراوه سیاسیه‌كانن به‌م بۆنه‌وه كه له‌ناو خۆیان دا خاوه‌ن رێكخستنن، به‌ده‌یان دامه‌زراوه و ئه‌نجومه‌ن و كاری هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان سازداوه و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و یه‌كگرتووانه له باشووری رۆژهه‌ڵات تا باكووری رۆژهه‌ڵات پێكه‌وه كارده‌كه‌ن، به‌رنامه‌ی روون و شه‌فافی خۆیان هه‌یه، به‌قه‌د ئێمه په‌رت وبڵاو نین و به ئیراده‌ی خۆیان تێكه‌ڵاوی هه‌موو جۆره خه‌بات و تێكۆشانێك ده‌بن و به‌دوور له هه‌ر چه‌شنه ناكۆكییه‌ك به‌بێ جیاوازی ناوچه و دین و مه‌زهه‌ب كار بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه راستییه‌كه كه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كورد پێش هه‌موو كه‌س له‌خۆمان نهگهڕین و دڵسۆزی خۆمان نه‌بین هیچ هێز ولایه‌نێك بۆ ئێمه و ناوچه‌كه‌مان دڵسۆز نیه و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه ناپارێزێت.
به‌ده‌یان و بگره سه‌دان پیلان له ده‌ورووبه‌ری ئێمه‌یه و ئێمه‌ش زۆر به‌سانایی و ئاسایی له په‌نایان ده‌رباز ده‌بین و ته‌نیا و ته‌نیا دڵمان به موداخیلهیهكی ده‌ره‌وه‌یی خۆش كردوه. ده‌بێ تاكو ئێستا به‌باشی زانی بێتمان و بۆمان روونكرابێته‌وه كه ئه‌و مودیله چاره‌سه‌ری ناهێنێت و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئێران ته‌نها ماڵ وێرانی و كاوڵبوونی ده‌یان ساڵه‌ی بۆ كوردستان به‌جێ دێڵێ. راسته كورد له‌هه‌ر چوارپارچه كێشه‌ی هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین رێگه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو وه‌ك یه‌ك نین، ئێمه ناتوانین ئه‌و مودیلی چاره‌سه‌رییه كه بۆ باشووری كوردستان هاته كایه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش چاوه‌ڕوانی بكه‌ین چونكه هه‌ل و مه‌رجی ئه‌م پارچه‌یه جیاوازییه‌كی یه‌كجار زۆری له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌بووه و هه‌یه‌تی.
پێم وایه ده‌بێ سه‌رله‌نوێ هه‌موو حیزبه كوردیه‌كان موراجیعهیهكی دیكه‌ی خۆیان بكه‌ن و له‌هه‌موو بورارێكدا پێداچوونه‌وه و نوێكردنهوهیهان هه‌بێ.
هیوای نوێ: وه‌ك ده‌زانن له مانگی رابردوو دا رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شاهیدی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی چه‌كداری بوو و ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی تۆپ باران كردنی ناوچه سنورییه‌كانی باشووری كوردستان و له زۆر جیگه‌دا باسی دیسانه‌وه ده‌سپێكردنی شه‌ڕی چه‌كداری هاتۆته ئاراوه، رای ئێوه‌ی به‌ڕێز سه‌رباره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه چۆنه و چۆن ده‌ینرخێنن؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: له مێژووی كورد و كوردستان پاش هه‌زاران ساڵ كوێره‌وه‌ری و تێكۆشان و خه‌بات له پێناوی ئازادی گه‌لی كورد ، ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه ئێمه حوكومه‌تێكی كوردی ده‌بینین، ده‌سكه‌وتێكه كه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر كوردێكه كه خۆی به ئاڵاهه‌ڵگری رێبازی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌زانێ كه بیپارێزێت و له پێناویدا كاروتێكۆشان بكات، به‌بێ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پارچه‌یه و به‌بێ سه‌قامگیربوونی ره‌وشی ئه‌منی باشووری كوردستان هیچ هێزێكی پارچه‌كانی تری كوردستان ناتوانن به باشی كاروخه‌باتی خویان هه‌ڵسوڕێنن، له‌به‌ر ئه‌مه هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵسوكه‌وتێك كه ببێته مایه‌ی نائه‌من كردنی ئه‌م پارچه‌یه به زه‌ره‌ری هه‌موو كوردێك ته‌واو ده‌بێ بگره له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئاڵۆز بوونێكی گه‌وره كه هیچكات بۆ كورد قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. كه‌وابوو ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ئه‌و په‌ڕی به‌رپرسیارییه‌تیه‌وه بجوڵێنه‌وه و كرده‌وه‌یه‌ك نه‌كه‌ن كه مێژوو دووپات بێته‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و رۆژه ره‌شانه‌ی كه ده‌ره‌تانی هیچمان نه‌بوو.
سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می تێكۆشانی فیكر و عه‌قڵه، نابێت به شێوه‌ی سه‌رده‌مانی رابردوو چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بین واته چه‌ك و شه‌ڕ به چاره‌سه‌ر بزانین. ئه‌وه سه‌د ساڵه كه كورد چه‌ك له‌شانه و بستێك له‌خاكی كوردستان نه‌ماوه كه شه‌ڕی چه‌كداری تێدانهكرد بێت، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌ساسیمان لێ وه‌رنه‌گرت، كورد به‌و شێوه خه‌باته له‌سه‌ده‌ی رابردوو دا خۆی ژیانده‌وه به‌ڵام بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م سه‌ده‌یه‌دا چیدی پێویستی به خه‌باتی چه‌كداری و شاخ نییه.
هه‌ر سه‌ده‌مێك شتێك ده‌خوازێت، سه‌رده‌می دوو جه‌مسه‌ری تێپه‌ڕی كه گه‌لانی بن ده‌ست به هاریكاری جه‌مسه‌ری سوسیالیستی خۆیان رزگار بكه‌ن، ئێستا سه‌رده‌مێكه كه‌ده‌بێ به سوود وه‌رگرتن له پێشكه‌وتنه زانستیه‌كانی رۆژ له‌بواری هێزی دیپلۆماسی و راگه‌یاندن و خۆ رێكخستن رێی پێشكه‌وتن بگرینه‌به‌ر، سه‌رده‌می شیعار و ئاژیتاسیۆن به‌سه‌ر چووه، گه‌لی كورد ئه‌وڕۆ له نێوخۆی‌دا به‌هه‌زاران كه‌سایه‌تی ئهنتلهكتووهلی هه‌یه كه زانستیانه و فیكرهن ته‌عامول ده‌كه‌ن وه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م دا عه‌رزم كرد خه‌ڵك له نێو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئێستا له باشووری تا باكووری به هێزی عیلم و عه‌قڵ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و خاوه‌نی ده‌یان رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاندی و سیاسی و ئۆكۆنۆمین. ده‌بێت رێگه له‌به‌رده‌م ئه‌وانه بكه‌ینه‌وه بۆ باشتر ئه‌كتیڤ بوونیان، نه به سازكردنی شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری ره‌وشه‌كه‌یان لێ ئاڵۆز بكه‌ین، وه‌كو باسم كرد زه‌ره‌ری شه‌ڕی چه‌كداری هه‌ر ئه‌وه نیه كه باشوورمان له كیس بچێت ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنانه كه له ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان سازبوونه ئه‌وانه‌ش تێكده‌چن.
ئه‌وڕۆ له‌ناوخۆی كوردستان پێداویستیمان به فه‌زایه‌كی دوور له شه‌ڕ و ئاڵۆزی هه‌یه تاكو ناوخۆ بتوانێت رۆژ له دوای رۆژ پێشكه‌وتنی باش به خۆیه‌وه ببینێت كه له‌راستییدا خزمه‌ت بهههمووانه. له قازانجی كه‌سێكدا نیه ئه‌وڕۆ كوردستان دیسان میلیتاریزه بكرێت و فه‌زای شه‌ڕو خوێن خۆی به‌سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی و رۆشنبیری دا زاڵ بكات.
سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ، سه‌ده‌ی دیالۆگ و دیموكراسییه‌ته، ئه‌مڕۆ وه‌كوو ساڵانی رابردوو نییه كه ده‌نگی كورد نه‌گاته جێگه‌یه‌ك، ئه‌مڕۆ ده‌نگی دیالۆگ و دیموكراسییه‌ت باشتر و جوانتر ده‌گه‌یه‌ته گوێ ی جیهانیان، كورد له رۆژی ئه‌مڕۆدا خاوه‌نی ده‌یان راگه‌یاندنه ده‌توانێ به ئه‌كتیڤ كردنی ئه‌م ئامرازانه ده‌نگی خۆی به هه‌موو شوێن و جێگه‌یه‌كی جیهان بگه‌یه‌نێت و بچێته‌نێو ماڵی هه‌موو كوردێك و فێری سیاسه‌ت و رێكخستنیان بكات.
ئه‌وه‌تا نه‌ك هه‌ر شه‌ڕی چه‌كدارای ئێمه، ئه‌نجامی باشی لێناكه‌وێته‌وه به‌ڵكو زلهێزه‌كانی جیهانیش به هه‌موو چه‌كه مودێڕنهكانیانهوه ناتوانن كێشه‌كانی خۆیان و جیهان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ده‌بێ له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه هۆشیارتر و چاوكراوه‌تر بین كه نه‌كا ببینه سووته‌مه‌نی ئاگروشهڕێك كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان و هیچ كه‌سی تری تێدا نیه، دیفاعی مه‌شروع به ئینسانی لێهاتوو له بواره جۆراجۆره‌كانی سیاسه‌ت دا ده‌كرێ، ده‌بێ زه‌مینه بۆ كه‌س خۆش نه‌كه‌ین كه شه‌ڕمان پێ بفرۆشن و دواتر په‌شیمانیمان پێ بمێنێته‌وه و پاشان به‌حیسابی ئه‌زموونه‌كان و هه‌ڵه‌كانی مێژووی دانێین، ده‌بێ دوای ئه‌وه‌نده ساڵ بۆمان ده‌ركه‌وت بێ كه رێگه‌چاره‌ی باش بۆ رزگاری گه‌له‌كه‌مان له كوێ دایه و باش باش هه‌ستمان به‌وه كردبێت كه كورد له هه‌ڵبژاردنی دۆستانی خۆی له مێژوو دا زۆر جار هه‌ڵه‌ی كردووه چیدی با جارێكی دیكه دووپات نه‌بێته‌وه.