له گشت بونه‌وه‌ره‌كان دا بێجگه له مرۆڤ، بێ ئاگابوون له خۆ، كه‌واته خۆنه‌ناسین شتێكی خۆڕسك و سرووشتیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆنه‌ناسین له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ببینرێ،ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه و ناوی سووكایه‌تییه و هیچی دیكه. ئه‌م سووكایه‌تییه ده‌توانین وا له‌سه‌ری بدوێین كه ئه‌نجامی كرده‌وه و ئاكارێك كه بڕیاری تاك له‌سه‌ری ره‌زامه‌ندی خۆی سه‌پاند بێت و ته‌نانه‌ت هه‌ڵگری ده‌سكه‌وتهایه‌ك بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دیكه كه واته ده‌ور وپشت زیان به‌خش بێت باسی له‌سه‌ر بكه‌ین.
بێگومان ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ، ده‌توانین زۆر به وردی كه‌موكورتییه‌كان و خاڵه‌كانی لاواز و مه‌به‌ستی راستین و واقیعی كردار و كرده‌وه‌ی خۆمان بناسین و به خووخده‌یه‌كی ساكار شیكاری بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ئیمه له خۆ ناسین دوره‌په‌رێز بووین و له‌م ئه‌ركی سه‌ره‌كی و پێویستی ژیانی تاكه‌كه‌سی و په‌یوه‌ندیدار له گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دا چاوپۆشیمان كردوه‌و و خۆمانمان شاردوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خۆ ناسین ده‌ماخاته دۆخێكی ئه‌سته‌م و ته‌نگانه‌یه‌كه‌وه كه ئێش و ئازاری گه‌لێك زۆره، بێگومان زۆرێك له ئێمه‌ی كورد(چ به تاك و چ به كۆی تاكه‌كان له چوارچێوه‌ی رێكخراوی مه‌ده‌نی و سیاسی دا) چێژ و له‌زه‌تێكمان هه‌ڵبژاردوه كه ده‌ره‌نجامی خه‌ون وخه‌یاڵاتی پووچ و بێ ئه‌ساسه، و له گه‌ڵ ناره‌حه‌تی و ته‌نگنای خۆناسی دا نامۆین و شوێنیمان له گه‌ڵ ئه‌و چێژی بێ ناوه‌ڕۆك و ئۆتۆپیاییه دا گۆڕیوه.
به‌ڵام ئاسه‌وار و به‌رهه‌می ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه، كه‌واته خۆنه‌ناسین، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر پێودانگه‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگێندرێ، له پێوه‌ری به‌سووده‌وه بگره تا پێوه‌ری به‌رز و سه‌ره‌كی، له بنیات دا خراپ و نالوژیكی و بێكه‌ڵك دێته قه‌بووڵ كردن.
هه‌ربه‌م پێیه‌ش چاوپۆشی له خۆناسین، له كۆتایی دا ده‌بێته ئه‌نجامی ئاكار و كرداری نالوژیكی و ناواقیعبینانه،له‌مه گرینگتر ئه‌وه كه تووشی هه‌ر كه‌س بێت یان بۆده‌رچوون له‌م قۆناغه تێنه‌كۆشێ، تووشی كێشه و ئاڵۆزی زۆری ده‌روونی و ده‌ره‌كی ده‌بێت كه به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌خاته مه‌ترسی و دابڕانه‌وه.
ئه‌م خاڵ و تایبه‌تمه‌ندیه كه له زۆرینه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری دا ده‌بینرێ، هه‌ر به‌م پێ یه‌ش كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی له ئاستی سیاسی و رابه‌رایه‌تی حیزبه سیاسیه‌كانیش دا تۆخ تر نیشان ده‌دات.
تاك به تاكی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ئۆپۆزیسیۆنی كوردی پێك دێنن نه‌كو به‌ده‌ر له بازنه‌ی پانی ئه‌م مه‌ترسییه به‌ڵكو له ناوه‌ند و سانتراڵی دا خۆیان ده‌بینن، بوونی سیستمی نوێ و به‌كه‌ڵك له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م دا كه واته دۆند و لوتكه‌ی پێشكه‌وتن له هه‌مووی بواره‌كانی زانست و ته‌كنۆلۆژیا، له خۆ ده‌گرێته‌وه، ئه‌وێستاكه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی كه واته پیلان داڕشتن بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیله و رێنوێنی و رابه‌رایه‌تی خه‌ڵكیان له ئه‌ستۆ دایه ،به داخه‌وه به هۆی ته‌رخان كردنی كات و هزری خۆیان بۆ مه‌به‌ستگه‌لێكی دیكه ی بچوك و ره‌كابه‌ری ناوحیزبی ئه‌ویان له بێرچووه‌ته‌وه, گه‌وره‌ترین به‌ڵگه بۆ سه‌پاندنی ئه‌م راستی و واقیعیه‌ته سیستمی ناوخۆی و ژیانی رۆژانه و به‌رهه‌مه‌كانی چه‌ند حیزبێكی له‌م جۆره‌ن.
كه‌چی له‌م حاڵه‌ته‌ش دا وه‌ك ته‌پڵێك كه ناوه‌ڕۆكی بۆشاییه و نه شتێكی دی، ئیدعای به‌رنامه و پلان بۆ داهاتووی وڵاتێك یان لانی كه‌م فیدراڵیه‌تێك ته‌شقی ئاسمانی گوێمانی كون كردووه.
بێگوان تۆیه‌ك كه نتتوانی خۆت ناس كه‌ی ، مۆچیاری و ره‌خنه و … بۆ به‌رامبه‌رت نه‌كو قه‌بووڵ ناكرێت به‌ڵكو به هه‌ڵقورتانیش ده‌توانین ناوی به‌رین. په‌یڕه‌وی له‌م جۆر خووخده‌ی سیاسی و خۆ هه‌ڵكێشانه نه‌كو هیچ ده‌سكه‌وتێكی درێژخانی بۆ ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه به‌ڵكو بۆ تاكه حیزبیش چاوه‌ڕێ ناكرێت، هه‌روه‌ك هه‌نووكه‌ی حیزبه به ته‌مه‌نه‌كانمان شایه‌تی زیندووی ئه‌م راستیه‌ن.
ره‌خنه و ره‌خنه‌گرتنیش بووڵێلی ئه‌م سیستمی ناله‌باری رۆژی حیزبه‌كانن. ره‌خنه وقه‌بووڵ كردنی ره‌خنه‌ش له لایه‌ن تاك بێت یان حیزب و ئه‌نجومه‌ن و هه‌ر چه‌شنه كۆمه‌ڵێكی دیكه، ده‌گه‌ڕێته بۆ خۆ ناسین و لوژیكی دوان و ده‌ربڕین و له رووی زانست و عیلمانیه‌ته‌وه ره‌خنه كردن و قه‌بووڵ كردنی ، كه به‌و شێوازه بێت كه بۆ دوو لایه‌ن چاره‌نووس ساز و روونكه‌ره‌وه بێت. به‌ڵام پێم وایه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه حیزبه‌كانمان چه‌پ و توندن و هه‌مان وته‌ی ماركسیان به‌دڵه كه ده‌ڵێ “” ره‌خنه وه‌ك ساتووری قه‌سابیه”” به‌هه‌مان شێوه‌ش له ره‌خنه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
خۆناسین ئه‌بێته هۆی زانستیانه تێفكرین و تێگه‌یشتن له ده‌ورو پشت، كه‌وابوو ره‌خنه‌گر و ره‌خنه‌لێكراو ناكه‌ونه ناو گرژی و ته‌نانه‌ت دۆخێكی نارسیستیه‌وه. به‌ڵكو له‌م حاڵه‌ته دا ره‌خنه ده‌بێته هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ر و چاره‌نووس ساز و ساغكه‌ره‌وه، نه‌كو شكاندنه‌وه‌و به پێچه‌وانه‌ی بواری موسبه‌ت. له ئه‌ساس دا ره‌خنه گرتن ئه‌بێته دوو به‌ش: یه‌كه‌م ئه‌وه كه هاوكات به باسی كردن له سه‌رخاڵی لاوازی، خاڵانی به هێزی به‌رامبه‌ریش بخرێته روه‌وه، پاشان ئاستی زانستی بوون و لوژیكی بوونی ره‌خنه و ره‌خنه‌گر ده‌بێت گه‌یشتبێته ئاستێكی به‌رز و تا بڵێ سازنده.
بۆ وێنه حیزبه‌كان( ئێستای دوو باڵی دیمۆكرات و پێشتریش كه یه‌ك بوون، و دوو كۆمه‌ڵه) هه‌ر له شێوازی ره‌خنه و دوان له سه‌ر یه‌كتر دا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نده خۆناسیان ئه‌زموون كردوه و تا چ راده‌یه‌ك لوژیكی و زانستیانه بیرده‌كه‌نه‌وه ره‌خنه به چ مه‌به‌ستێك به كار دێنن. ئایا ره‌خنه‌كان و دژایه‌تیه‌كانیان كه نا، به‌ڵام دژمه‌نایه‌تیه‌كانیان مه‌عقوله و به كه‌ڵكه؟ كه بگاته ئه‌و ئاسته بۆوێنه بڵێن( فڵان حیزب گۆڕی به كۆمه‌له و ئه‌وی دیكه به قسه‌ی سووك و به چه‌ند مه‌وردی دیكه‌ی وا وه‌ڵامده‌ر و یاریده‌ری یه‌كتری بن.)
بێگومان به‌م شێوه‌یه ، نه ئاڵوگۆڕییه‌كی و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ ده‌توانن بخه‌نه سه‌ر ئاینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و نه له به‌رنامه تایبه‌تیه‌كانی ناوخۆی حیزبی و نێوان حیزبی ده‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن. له فارسی دا ده‌ڵێن””خفته را خفته كی كند بیدار”” واته خه‌وتوو كه‌ی ده‌توانێ خه‌وتوویه‌كی دیكه بێ‌دار كات.
بێگومان خۆناسین ئێمه له زۆرشت ئاگا ده‌كاته‌وه، وه‌ك نموونه: ئێمه له چ پێگه‌یه‌ك داین و هێزوتوانایی و هۆش و بیر و پلانمان چلۆن و وه‌ڵامده یان به‌گشتی هێز و توانایی ئێمه كوت و پڕ تێری جێبه‌جێكردنی چ ئه‌ركێك و به‌رپرسیایه‌تیه‌ك ده‌كا.
مرۆڤی گێژ و خۆنه‌ناسه كه خۆی وه‌ك مرۆڤێكی بێ‌دار و وریا له قه‌ڵه‌م ده‌دات ، له حاڵه‌تێك دایه كه هیچ تێكۆشانێكی بۆ تێگه‌یشتن له جه‌وهه‌ری وجودی خۆی و دروست كردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش نه‌كردبێته‌وه و له دۆخێك دا كه ئیدعای رابه‌رایه‌تی گه‌ڵێكیان له ئه‌ستۆی خۆیان گرتووه نه‌كو له ئه‌ستۆیان نرا بێت كه‌واته ئه‌مه‌یه شڵه‌ژاوی و خۆنه‌ناسی له نێوان ئێمه‌ی كورد دا.