جه‌ژنی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی قوربان پێگه و جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی لای ئێمه كورد هه‌یه و هاو واتا دێت له‌ته‌ك فیداكاری، تێكۆشان و ماندوو بوون له پێناوی گه‌یشتن به ئامانجێكی پیرۆز. هه‌ر ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات تا ره‌چاوی وانه به‌نرخه‌كانی ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه بكه‌ین و به تێگه‌یشتنێكی دروست له‌و، به پیرییه‌وه بچین و به‌و په‌ڕی سنگ فراوانی و له خۆبوودنه‌وه پیرۆزی بكه‌ین.
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان پڕ به دڵ و به دیدوبۆچوونێكی ئامانجداره‌وه، ئه‌م جه‌ژنه له سه‌رجه‌م گه‌لی كوردی وه‌فادار به نیشتمان و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه، پیرۆزبایی ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتن ده‌خوازێ بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست له قۆناغه جوراوجۆره‌كانی ژیانی تایبه‌تی و گشتیتان دا.
پێمان وایه بۆنه و ره‌سمی له‌م جۆره و تایبه‌ت جه‌ژنی قوربان، ده‌توانێ یه‌كگرتوویی و له یه‌ك نزیكبووه‌نه‌وه‌كان بپارێزێ و هیواكان زیندوو بێڵیته‌وه. بۆیه‌ش ده‌بێ هێما و پارادایمێك بێ بۆ یه‌كێتی، برایه‌تی و یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد و له‌ودا حیزبه سیاسییه‌كانی كورد له پێناوی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان, هه‌روه‌ها ده‌بێ رۆژێكی جێ ی وه‌بیرهێناوه بێ له رووی چاندنی تۆوی هیممه‌ت و تێكۆشان و دروێنه‌كردنی ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجام. دیسانه‌وه ئه‌م رۆژه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌تان لێ پیرۆزبایی ده‌كه‌ین.
.:: بژی كورد، ئاوه‌دان بێ كوردستان ::.
كوردیناسیۆنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان