بۆیه 8 مارسیش وه‌ك رۆژێكی دیاری كراوی ئه‌م خه‌باتی مرۆڤایه‌تیه و ناوك وترۆپكی گه‌شه‌ی ئه‌م ره‌وته بۆ ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ناسراوه، وه له راستیدا ئه‌مه مۆركێكه بۆ سه‌ر ته‌وێڵی كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالار و ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی كه مافه‌كانی ژن زه‌وت ده‌كه‌ن.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له‌م كاته دا ده‌رفه‌ت به باش ده‌زانین كه سپاس و پێزانینیمان ئاراسته‌ی هه‌موو تێكۆشه‌ران و چالاكڤانانی رێگه‌ی به‌رابه‌ری و یه‌كسانی بكه‌ین.
هه‌روه‌ها پیرۆزباییمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی ئه‌م ره‌وته له كوردستان ده‌كه‌ین و جارێكی دی پاڵپشتیی و یارمه‌تی خوه‌مان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ خێراتر كردنی ئه‌م ره‌وته و به ده‌ره‌نجام گه‌یشتنی سه‌رجه‌م تێكۆشانه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه.