مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌لماندوویه‌تی كه له هه‌ر چاخێكدا تا یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی فیكری دروست نه‌بووه مرۆڤ نه‌یتوانیوه یه‌كێتییه‌كی قورس و پته‌و پێك بێنێ كه هه‌ڵگری چه‌مكه راسته‌قینه‌كانی پێكه‌وه ژیان و داكۆكی كردن بێ له یه‌كتر.
ئینسانه سه‌ره‌تاییه‌كان چوونكه هه‌ر هه‌موویان بیریان له پاراستنی خۆیان له مه‌ترسییه‌كانی ژیانی سروشتی ده‌كرده‌وه و شه‌ڕ له گه‌ڵ سروشت دا وه‌كو خاڵێكی یه‌كه له نێوانیان دا به دی ده‌كرا، مه‌جبوورن بوون بۆ داكۆكی كردن له یه‌كدی شێوه‌ی ژیانێكی هاوبه‌ش پێك بێنن و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بوو تا مرۆڤ بتوانێ له نێو كۆمه‌ڵ دا توانا حه‌قیقییه‌كانی خۆی بنوێنێ و بكه‌وێته نێو ژیانێكی شارستانییه‌وه.
پاشان هێزه متافیزیكییه‌كان توانیان ئه‌و رۆڵه ببینن و مرۆڤ هان بده‌ن به‌ره‌و زه‌ینییه‌تێكی یه‌كه و فیكرێكی یه‌كگرتوو. كه‌چی نه بیر كردنه‌وه و به‌دواداچوونی هێزێكی متافیزیكی توانی به ته‌واوی مرۆڤ له ده‌وری یه‌ك كۆ بكاته‌وه و له هزرێك دا بیانگونجێنێ، نه هیچ هزرێكی دیكه‌ش تا ئێستا نه‌یتوانیوه وه‌ها رۆڵێك ببینێ و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه كه ره‌نگ و فیكری جیاواز له هه‌ر سه‌ده و خولێك دا هه‌بێ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م هێزه متافیزیكانه بوو كه تا هه‌نووكه‌ش له ژیانی مرۆڤی ئه‌مڕۆش دا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه و تاقم تاقم مرۆڤ بۆ لای خۆیان راده‌كێشن. هه‌ر بۆ نموونه كاتێك كه ئیمپراتورییه‌تی روم رووخا، ئه‌و هێزه‌ی كه توانی خه‌ڵك له ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆ بكاته‌وه و له لێكدابڕان بیانپارێزێ ئایینی مه‌سیحییه‌ت بوو.
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری خوونكاره‌كانیش هه‌ر به هه‌مان شێوه له گرووپ به‌ندی مرۆڤ دا ده‌وری بینیوه و بیر و رای هه‌ندێك بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ لای خونكاری سه‌رده‌م رابكێشرێن و هه‌ندێكی دیكه‌ش هه‌وڵیان داوه خۆیان له‌و بازنه‌یه جیا بكه‌نه‌وه و بیر و ڕای خۆیان بسه‌لمێنن.
له سه‌رده‌می ئایدیۆلۆژیاكانیش دا فیكر و ئایدیۆلۆژی جیاواز بوون به هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز یه‌كێتی له نێوان چه‌ندین تاقم و گرووپ دا دروست بكات. ئه‌گه‌رچی خۆ له سنووری سیاسه‌ت دانی ئایدیۆلۆژی و ته‌نانه‌ت ئایینیش پێویستی به سیسته‌مێكی یه‌كده‌ست هه‌یه بۆ پاراستنی هه‌موو مافه‌كان و ئه‌م ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌ش له سه‌رده‌می ئایدیۆلۆژیاكان دا په‌یڕه‌و نه‌كرا و بوو به هۆی كێشه و گرفت بۆ مرۆژڤایه‌تی، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی ئایدیۆلۆژیای جیاواز به‌ده‌ر له هه‌رێمی سیاسه‌ت بۆ خۆی چه‌شنێ هاوسه‌نگی و كۆگه‌رایی له نێو مرۆڤ دا دروست كرد تا دنیا له مه‌ترسی یه‌كگره‌نگییه‌ك بۆ ره‌خساندنی هه‌لی دیكتاتۆرانه و یه‌كده‌ستییه‌كی ماندووكه‌ر بپارێزێ.
روون و ئاشكرایه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ش دا فیكر و بیر و رای جیاواز، گه‌لێك گروپ و تاقمی جیاوازیشی به دوای خۆیدا هێناوه و مرۆڤی زۆر بۆ مه‌به‌ستێكی یه‌كه له ده‌وری یه‌ك كۆ بوونه‌ته‌وه و دنیایان كردووه به حه‌وزه‌یه‌ك بۆ كێبه‌ركێی هزره‌كان. له‌به‌رئه‌مه‌ش دیموكراسی وه‌كو هزرێك كه هه‌موو ئه‌و فیكره جیاوازانه له بن چه‌ترێك دا به ئاشتی داگرێ پێویستییه‌كی مێژووییه و زۆر له بیرمه‌ندان و سیاسه‌ت مه‌داران و زانایانی كۆمه‌ڵایه‌تیش دان به‌مه‌دا ده‌نێن. بۆیه‌ش پێكه‌وه ژیان هه‌میشه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه نیه كه هه‌موو فیكره‌كان له یه‌ك بچن و هه‌ر فیكرێك له په‌ی جیاوازی خۆی بوو ئه‌وه ده‌بێ ترێزی لێ بكرێ. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ توانیویه‌تی و ده‌توانێ به چه‌ندین فیكری جیاواز پێكه‌وه بژی و ته‌نیا یه‌ك ئامانجی گه‌وره ئه‌و له گه‌ڵ هاوڕێیانی دا له بن میچێك دا كۆ بكاته‌وه. دیموكراسیش ئه‌گه‌رچی هه‌ڵگری فره‌چه‌شنی و جۆراوجۆریه به‌ڵام چوون ئامانجێكی یه‌كه‌ی مه‌زن یه‌ده‌ك ده‌كێشێ ده‌توانێ له كۆ كردنه‌وه‌ی مرۆڤ دا وه‌كو هزرێك ده‌ور ببینێ.
دیاره مه‌به‌ستی من له‌م باسه نه هه‌ر ئه‌وه بوو كه مه‌سه‌له‌كه له سه‌ر ئاستی جیهانی شرۆڤه بكه‌م. به‌ڵكو له راستی دا ئه‌گه‌ر بێین و ته‌ماشای پێك هاته‌ی ئه‌م كوردستانه‌ی خۆشمان بكه‌ین پێویستی به بوونی هزرێكی یه‌كه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی پته‌و و سه‌قامگیر خۆی ده‌نوێنێ و پێویسته هه‌وڵی بۆ بدرێ.
كوردستان به هۆی ئه‌و پێكهاته موزاییكییه و ئه‌و بنیاته جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی خۆیه‌وه ناتوانێ ته‌نیا له سه‌ر ئه‌ساسی یه‌ك ئایین یان یه‌ك فیكری یه‌ك لایه‌نه‌دا ساختارێكی سه‌ربه‌خۆ به خۆیه‌وه بگرێ. به‌ڵكو پێویسته فیكرێك هه‌بێ كه وه‌كو خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته و ئایینێكی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له خۆی بگرێ و له گه‌ڵ بوون و به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و جیاوازییانه‌دا به یه‌ك ئاقاری فیكری بیانبا.
جگه له ئاسته جیهانییه‌كه كه هه‌ر وه‌ك پێشتریش باسم كرد كه دیموكراسی ده‌توانێ رۆڵێكی ئه‌وتۆ ببینێ، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌و هزره‌ی كه له زات و هوندووری هه‌موو كوردێكدا هه‌یه و كه‌م و زۆر هه‌ڵقوڵاوی ناخی مرۆڤێكی كورده و له گه‌ڵ بوونی دا بوونی هه‌بووه، هزر و هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تییه.
مرۆڤی كورد ده‌بێ ئه‌م خاڵه زۆر به وردی و جوانی ره‌چاو بكا تا بتوانێ پێكهاته‌یه‌كی ره‌نگین و ئاڵ و واڵا پێك بێنێ و له هه‌مان كاتیش دا له جیلوه‌ی ئه‌ستوونه‌زێڕینه‌یه‌ك دا خۆی وه‌كو وڵاتێك و نه‌ته‌وه‌یه‌كی فره ئایین بنوێنێ. به بڕوای من ئه‌مه گه‌وره‌ترین مه‌رجه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت سیاسه‌تی كوردی و شه‌رتی پێویست و كافیه له پێك هێنانی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی دا. جگه له‌مه رێگه‌یه‌كی دیكه كه بتوانێ هه‌موو هزره كوردییه‌كان له گه‌ڵ خۆیدا بێنێ و پێكه‌وه گرێیان بدا یان هه‌ر به دی ناكرێ یاخود ئه‌گه‌ریش هه‌بێ له هه‌ل و مه‌رجی هه‌نووكه‌ییدا ئه‌و هه‌له نه‌ڕه‌خساوه كه رێبازێكی فیكری وا كورد بگه‌یه‌نێ به ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی مێژوو و سه‌رده‌می خۆی. ئه‌و هزرانه‌ش كه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به نیسبه‌ت جیهانییان هه‌یه وه‌كو فیكری چه‌پ و ته‌نانه‌ت فیكری ئیسلامیش ناتوانن هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری بگرنه خۆیان و پێویستییان به‌وه هه‌یه كه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی كه له ئاستی واقیع دا دیاره په‌یڕه‌و بكه‌ن و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان یه‌كگرتنه‌وه و لێك نێزیك بوونی كورده، رێڕه‌وی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ ئامانجه تایبه‌ته‌كانی خۆیان نه‌سڕنه‌وه.