ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە ناڕەزایەتی جەماریی خەڵکی ئێران لە سەر گرانبوونی بەنزین
16 / 11 / 2019

هاونیشتمانیانی خۆشەویست

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانی ئێران

هەروەک هەموومان دەزانین کۆماری ئیسلامی ئێران چواردەیەیە بە سیاسەتە سەرکوتکاری و گەندەڵکاریەکانی، ژیانێکی پڕ لە مەینەتیی بە سەر خەڵکی ئێران بە گشتیدا سەپاندووە کە شایەنی هیچ مرۆڤێک نیە.

لە بەرانبەر داواکاریی ڕەوای خەڵکی ئێران بۆ مافەکانیان، کۆماری ئیسلامی وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی، تەنیا ڕێگای سەرکوت و گەندەڵی و دزیی سامانی گشتی وڵاتی هەڵبژادووە و لە ئێستاشدا بە ئەوپەڕی ڕووقایمی و چاونەترسیەوە، هەڵساوە بە گرانکردنی ۳۰۰% سووتەمەنی بەنزین کە دواجار دەبێتە هۆی گرانیی تاقەت پڕووکێن لە سەر کۆی ژیانی خەڵک، بە بیانووی پووچ و تەنیا بە مەبەستی خۆ قوتار کردنی دەسەڵات لە ئاستی بێپەرسیاریەتیی خۆی بە نیسبەت ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران ئەم بڕیارە دراوە، کە نابێ خەڵکی ئێران و تایبەت کورد ئەم ڕووقاییمی و بێ شەرمیەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی قەبووڵ بکات.

لێرەوە وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پشتیوانیی خۆمان لە خەڵکی ناڕازیی ئێران دەردەبڕین و لە گەلی کورد لە ئێران داواکارین کە بە هەموو شێوەیەک بەگژی کۆماری ئیسلامیدا بچنەوە و پشتیوان و هاوئاهەنگ بن لە گەڵ ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکەی ئێران بۆ تێپەڕبوون لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەیشتن بە مافە ڕەوا و مێژووییەکانی خەڵکی ئێران و تایبەت نەتەوەکەمان.

یەکێتیی دیموکراتی کوردستان

۱٦ی نۆڤەمبری ۲۰۱۹ی زایینی

۲٥ی گەڵاڕێزان(ئابان)ی ۱۳۹٨ی هەتاوی




ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
هه‌وڵ
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە ناڕەزایەتی جەماریی خەڵکی ئێران لە سەر گرانبوونی بەنزین
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی