ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بەڕیزی کاک جەلیل گادانی دەکات.
7 / 8 / 2020

پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان

بنەماڵەی بەڕێز کاک جەلیل گادانی

وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، زۆر بە داخەوەین بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕ و ڕێبەرێکی شۆڕشی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران کۆچکردوو کاک جەلیل گادانی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم گەلەکەمان دەکەین لە کوردستانی ئێران.

دیارە کاک جەلیل گادانی نێزیک بە حەوت دەیە خەبات و تێکۆشانی پساننەهاتووی هەبووە بۆ ڕزگاری و ئازادی و چەسپاندنی دیموکراسی بۆ گەلەکەی و کاراکتەر و ڕێبەرێکی دیاری نێو ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات بوو و تا دوا هەناسەی ژیانی لە ڕیزی خەباتدا مایەوە و لە تێکۆشان بۆ گەلەکەمان ڕانەوەستا، مەخابن لە دۆخێکی ناهەموار و پەتایەکی کۆشەندەی جیهانی کۆچی کرد و گیانی سپارد بە کاروانی نەمرانی ڕێگای ئازادی کوردستان.

وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەری ڕێز بۆ چەندین دەیە خەباتی کاک جەلیل گادانی دادەنوێنین و پڕ بە دڵ خەمبارین بۆ لە دەستدانی ئەو تێکۆشەرە ئازادیخواز و یادگارەی کۆماری کوردستان، دووبارە خۆمان بە هاوخەمی هاوڕێیان و بنەماڵەی کوچکردوو دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین. یادی لە دڵان بێت و هەمیشە زیندو.

یەکێتیی دیموکراتی کوردستان

٧/٨/٢٠٢٠



ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
هه‌وڵ
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکات
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکات
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی