ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکات
14 / 8 / 2020
بە بۆنەی ٧٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکات.
ناوەڕۆکی پەیامەکە:
پەیامی پیرۆزبایی یادی ٧٥ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، ٧٥ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانتان لێ پیرۆز دەکەین. حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەو شانازیەی پێبەخشراوە کە وەک یەکەمین حیزبی سیاسی هاوچەرخ لە کوردستانی ئێراندا پێ بنێتە گۆڕپانی خەباتی ڕزگاریخوازی و دیموکراسیخوازی و مافخوازیی گەلەکەمان لە کوردستانی ئێران. مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شاهیدی ئەوە دەدات کە بۆ بە دەست هێنانی مافی گەلی کورد لە ئێران تا چەندە قوربانی داوە و هاوکات دامەزراندنی کۆماری کوردستان وەک یەکەمین ئەزموونی سیاسی مۆدێڕن لە مێژووی هاوچەرخی کورددا ، شانازییەکی تری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە.
دیارە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەر لە سەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، هەست بە مەترسی دەسەڵاتدارێتیی ئەو ڕژێمە دەکات و بوێرانە و ئازایانە بەرهەڵستی ئەو دەسەڵاتە دەبێتەوە و ئەنجامی دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی ڕوایەتیی خەبات و تێکۆشان و هەڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ڕێبەرایەتی شەهید دوکتۆر قاسملوو نیشان دەدات و کۆڵنەدان بە سەپاندنی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی شانازییە بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
جێگای خۆیەتی لێرەوە ئەو داواکارییە دووبارە بکرێتەوە بە لە بەرچاوگرتنی پێگەی مێژوویی و سیاسی و هەروەها کۆمەڵایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ هاوڕێیانی حیزبی دیموکراتی کوردستان یەک بگرنەوە و بەهێزتر لە جاران لەم قۆناغە گرینگەی خەباتدا و لەم دۆخە هەستیارەی کوردستان و ئێران و ناوچەکەدا قورسایی بۆ خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بگێڕنەوە.   
لە کۆتاییدا، بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، ٢٥ی گەلاوێژ و ٧٥ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانتان لێ پیرۆز دەکەین و جێگای خۆیەتی کە لەم ڕۆژەدا سەری ڕێز و وەفا بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان، تایبەت شەهیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دابنوێنین. وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە، هیواخوازین کە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەهێزتر و یەکگرتوو لە هەموو کات لە گۆڕەپانی سیاسی و خەباتی ئازادیخوازی و مافخوازیی نەتەوەکەمان لە کوردستانی ئێران ئامادەیی و بوونی هەبێ، هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوونتان لە خەباتدا بۆ دەخوازین.
بژی کورد و بژی کوردستان

یەكێتیی دیموكراتی كوردستان
٢٦\٧\٢٠٢٠  



ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
هه‌وڵ
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکات
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکات
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی