ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکات
14 / 8 / 2020
بە بۆنەی ٧٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکات.
ناوەڕۆکی پەیامەکە:
پەیامی پیرۆزبایی یادی ٧٥ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان

وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پەیامی پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەش دەکەین، دیارە حیزبی دیموکراتی کوردستان، دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشانی بێوچانی هەیە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەسپاندنی دیموکراسی لە ئێراندا، هەزاران شەهید  و قوربانی لەو پێناوەدا بەخشیوە بە خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی کورد و لە ئێستادا مێژووی حیزبی دیموکرات، مێژووی بزووتنەوەی نەتەوەیی دیموکراتیک و ئازادیخوازانەی کوردە لە ئێراندا و شایانی ڕێز و پێزانینە.

وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بە بیرهێنانەوەی دۆخی ناوچەکە و ئێران و تایبەت کوردستان بە گشتی، هیوای ئەوە دەخوازین کە بۆ بەهێزبوونی هەڵوێستی نەتەوەیی و هەبوونی قورسایی خەباتی کورد لە ئێران، هەوڵی یەکگرتنەوەی حیزبی دیموکرات ببێتە  سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغی نوێی دوای یووبیلی ئەڵماس و دڵی دۆستان و ئازادیخوازان و گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شاد بکەن.

جارێکی تر یووبیلی ئەڵماسی ٧٥ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانتان لێ پیرۆز دەکەین و  هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

 

یەکێتیی دیموکراتی کوردستان

2020/8/14

 



ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
هه‌وڵ
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکات
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکات
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی